5/6/2021 11:02 PM

فەیسبوک سزای ترەمپ درێژدەکاتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک داخستنی پەڕەی تایبەتی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ ماوەی دوو ساڵی تر درێژدەکاتەوەو رایدەگەیەنن كه کردەوەکانی ترەمپ پێشێلی یاسان و پێچەوانەی یاساو رێنماییەکانی کۆمپانیاکەن.

كۆمپانیای فەیسبوك رایگەیاندووه: بۆ ماوەی ٢ ساڵی ترو تا ساڵی ٢٠٢٣ پەڕەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە داخراوی دەمێنێتەوەو ئەگەر زانرا هەڕەشەكان بۆ سەر سەلامەتی گشتی بەردەوامن ئەوا ماوەی هەڵپەساردنەكە زیاتريش دەكرێت، چونكە لەو بڕوایەداین هێشتا كردەوەكانی دۆناڵد ترەمپ پێشێلی یاساو رێنماییەكانی كۆمپانیاكەیان دەكەن.

لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی كۆمپانیای ناوبراودا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووه: ئەم سزادانە سووكایەتیكردنە بەو دەنگدەرانەی لە هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیدا دەنگیان پێداوە.

پێشتر بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبوک وتویەتی، پێمانوایە رێگەدان بە ترامپ بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان مەترسيیەکی لەرادەبەدەر گەورەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتاى ٢٠٢١ هەرسێ کۆمپانیای فەیسبوک و تویتەرو ئینستاگرام هەژماری دۆناڵت ترامپیان راگرت و پۆستەکانی پیشوویان سڕییەوە.

خاك - ئاژانسەکان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved