6/6/2021 10:16 AM

چەند رێکار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری بابەتێکی زۆر گرنگ و پێویستە. چەندین رێکار هەن بۆ ئەم کارە کە لەوانەیە هەندێک ئاسایی بێنە بەرچاو بەڵام بۆ بەهێزبوونی ئەم بەشەی گرنگەی جەستە زۆر بەسوودن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم رێکارانە ئاشنا دەبین.

خۆتان بەر خۆر بدەن: خانەکانی سیستمی بەرگری چاوەڕوانی راکێشانی ڤیتامین Dـین. ئەگەر رادەی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا کەم بێت سیستمی بەرگری لەڕادەبەدەر چالاک دەبێت و ئەوەش مەترسیی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
خۆتان گەرم راگرن: بەپێی راپۆرتەکانی زانکۆی هارواردی ئەمریکا، هەوای سارد سیستمی بەرگری سەرکوت دەکات، کەوابوو جەستە تووشی هەوکردن دەبێت.
خواردنی پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی لەیاد مەکەن: ئەم جۆرە میوانە پڕاوپڕن لە ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینەش ژمارەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە گرنگترین بەشی سیستمی بەرگرین زیادە دەکات. ئەم ڤیتامینە کاریگەریی رادیکاڵە ئازادەکان پووچەڵ دەکاتەوە و بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەناو دەبات.
دڵەڕاوکێ کۆنتڕۆڵ بکەن: سترێس و دڵەڕاوکێ کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر سیستمی بەرگری هەیە. دڵەڕاوکێ کەم و بەردەوام ئارام ئارام سیستمی بەرگری لەناو دەبات و توانای لەناوبردنی میکرۆبەکان لەدەست دەدات.
بە رادەی پێویست بخەون: کەمبوونی خەو کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سیستمی بەرگری هەیە. هەوڵ بدەن هەموو شەوێک کە کاتژمێرێکی تایبەتدا بخەون بۆ ئەوەی کاتژمێری بایۆلۆجیکی جەستە رێک بکەوێت و بەم جۆرە کواڵیتی خەو بەرز بێتەوە.
وەرزش بکەن: پرۆڤە و راهێنانی بەردەوام، سیستمی بەرگری هاوسەنگ دەکات. کاتێک سیستمی بەرگری زۆر بەهێز بێت، ژمارەیەکی کەم لە بەکتریاکان دەتوانن بەسەریدا زاڵ بن. کەوابوو هەموو رۆژێک 30 خولەک وەرزش بکەن بۆ ئەوەی سووڕی خوێنتان بەرز بێتەوە.

 

سەرچاوە: theactivetimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved