6/6/2021 10:19 AM

5 کۆکەی مەترسیدار

کۆکەی مەترسیدار! لەوانەیە بڵێن جا کۆکە هەر کۆکەیە کاکە؛ بەڵام وا نییە. هەندێک لە جۆرەکانی کۆکین لەگەڵ کۆکە ئاساییەکان جیاوازن و نیشانەی نەخۆشییەکی تایبەتن. لەدرێژەدا 5 کۆکەی مەترسیدار دەخەینە بەر باس.

کۆکەیەک کە ئێشی قەفەزی سنگی لەگەڵە: ئەو کۆکەیەی کەوا ئێشی مل یان قەفەزی سنگ لەگەڵە لەوانەیە نیشانەی نەخۆشیی برۆنشیت بێت. برۆنشیت کاتێک روو دەدات کە بۆری هەناسەدان تووشی ورووژان ببێت کە بەگشتی هۆکارەکەی هەڵامەت یان هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەیە،
کۆکەیەک کە خوێنی لەگەڵ بێت: کۆکەی خوێنی ئەگەر کەم بێت جێی نیگەرانی نییە و هەندێک جار زۆر سروشتییە بەڵام ئەگەر هەست دەکەن رادەی ئەو خوێنەی لە کاتی کۆکیندا دەیبینن زۆرە سەردانی پزیشک بکەن. نەخۆشیی برۆنشیت هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتەیە.
ئەو کۆکانەی کەوا دەێژخایەنەن: کۆکەی درێژخایەن کۆکەیەکە کە زیاتر لە ٣ بۆ ٨ هەفتەی پێدەچێت. هەڵبەت ناکرێ بە دڵنیاییەوە بڵێین ئەم کۆکە درێژخایەنە دۆخێکی مەترسیدار دروست دەکات بەڵام بەهەرحاڵ دەبێ لەم دۆخە بێنە دەرەوە. ئاسم، برۆنشیت و نەخۆشییەکانی دیکە کۆکەی درێژخایەن دروست دەکەن.
کۆکەڕەشە: ئەم کۆکەیە سەرەتا لەوانەیە هاوشێوەی کۆکەیەکی ئاسایی بێت، هەندێک جار کەسەکان لەگەڵ هەڵامەتێکی قورس لێیان تێک دەچێت بەڵام دوای دوو هەفتە کۆمەڵێک نیشانە بۆ نموونە رشانەوە، ماندوویەتی لەڕادەبەدەر، کۆکەی قورس و بەردەوام دەردەکەون. ئەم جۆرە کۆکەیە مرۆڤ زۆر ئازار دەدات و دەبێ بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.
ئەو کۆکەیەی پشووت سوار دەکات: ئەگەر زۆر بە قورسی دەکۆکن و دەبێتە هۆی پشووسواریتان، بە ئەگەری زۆر ئەم کۆکەیە پەیوەندی بە نەخۆشیی پرۆنشیت یان شێرپەنجەی سییەوە هەیە و دەبێ بەخێرایی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved