6/6/2021 11:22 PM

نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم دیاریده‌كرێت

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاریدا به‌ دیاریكردنی نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌لایه‌ن عیراق له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره‌ (٣٧٥٠) له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٦/٦ ده‌رچووه‌، به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ئه‌مساڵ دیاریكراوه‌، هاوپێچ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و كڕینه‌وه‌ی گه‌نم ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ (5) خاڵدا.

وتیشی: ئه‌م بڕیاره‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كانی پرۆژه‌ی ستراتیژی و نیشتیمانی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمان سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كرێت.


خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved