له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی مرۆڤ ده‌بێت گرنگیان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات. 1- به‌رده‌وام هه‌وڵبده زه‌رده‌خه‌نه هه‌بێت له‌سه‌ر رووخسارت، له لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكاندا ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی پێكه‌نینه‌وه پارێزی له ته‌ندروستی دڵ ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ها خه‌فه‌تت كه‌مده‌بێته‌وه. 2- گرنگی به بابه‌تی گه‌شبین و كۆميدی بده له‌كاتی گفتوگۆكردنداو هه‌روه‌ها هه‌وڵبده دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به قسه‌ی جوان خۆشبكه. 3- رێگا به خۆت مه‌ده ره‌شبین بیت، چونكه جگه‌له‌وه‌ی زیانی هه‌یه بۆت كه‌سانی تریش حه‌زناكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سێك دابنیشن به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ی ره‌شبین بێت و به به‌هانه بێت. 4- گوێ بگره له بۆچوونی كه‌سانی تر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت سوود وه‌ربگریت و هه‌روه‌ها تۆش رێنمایی بده. 5- له‌وكاسانه دووربكه‌وه‌ره‌وه كه به‌هۆی ئیره‌ییه‌وه ناوێریت سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆتی بۆ باسبكه‌یت، چونكه كاریگه‌ری باشیان نیه بۆ ژیانی ئێستا‌و داهاتووش، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و هاوڕێیانه‌ت نه‌وێت كه چاویان هه‌ڵنایات به خۆشبه‌ختیه‌كانی ژیانت. 6- گه‌ر روبه‌ڕووی ناخۆشی ده‌بیته‌وه له ژیاندا، دڵت به خۆشبه‌ختی كه‌سه ئازیزه‌كانت و هاوڕێ دڵسۆزه‌كانت خۆشبێت. 7- خۆشه‌ویستیت به‌رامبه‌ر به خۆت هه‌بێت، به‌وشێوه‌یه ده‌بیت به خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو سه‌ركه‌وتوو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure