7/6/2021 09:53 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 07.06.2021


کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر دەتهەوێ سەرکەوتن بەدەت بهێنیت پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت، هەوڵدانەکانیشت دەبێ هەمووی بەپێی پلان و بەرنامە بێت، کەسانی زۆر باش لە چواردەوری تۆ دەژین کە دەتوانی پشت بە هەندێکیان ببەستی، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر دانەوەی قەرزی کەسێک نیگەرانی کردوویت، باشترە نیگەرانییەکە قەبووڵ بکەیت و قەرزەکە بدەیتەوە، پاش ئەم کارە زۆر بە خێرایی گیرفانت پڕ دەبێتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هەوڵی زیاتر بدە بۆ ئەوەی لە ویستەکانی تێبگەیت، ئەم کارە زیاتر نزیکتان دەکاتەوە لە یەکتر و چێژی زیاتر وەردەگرن لە پەیوەیندییەکەتان. 


گا
ئەگەر ئەم چەند رۆژەی رابردوو تووشی هەندێک کێشەی ئابوری بوویتەوە، پێوسیت بە نیگەرانی ناکات، چونکە هێماکان باس لە کاتی بوونی ئەم دۆخە دەکەن، تەنها پێویستە بڕیارەکانت ژیرانە بێت و وەرە بەر نەدەیت، لەڕووی داراییەوە ئەگەر شێوازی خەرج کردنت کێشەی نییە بەڵام داهاتەکەت بەپێی پێوسیت نییە، باشترە بیر لە پلانی نوێ و شتی نوێ بکەیتە، بۆ ئەم کارە دەتوانی ڕاوێژی نزیکترین کەسەکانت وەربگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئیرەیی بە خەڵکی دیکە مەبە و دڵت خۆش بێ خۆشەویستەکەی خۆت، دڵنیابە ئێوە پێکەوە دەتوانن بە ئامانجەکانتان بەگەن، بەۆ مەرجەی پشتیوانی یەک بن و ژیرانە بڕیار بدەن.


دوانە 
ڕەنگە ئەم ڕۆژانە هەندێک هەست بە ئاڵۆزی بکەیت کە دەگەڕێتەوە بۆ رووداوێکی تایبەت، ئەگەرچی ڕووداوی ناخۆش هەر ناخۆشە بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکەیت کە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بیت لەوانە باری دەروونیت بەتەواویی بکەوێتە مەترسییەوە، لەلایەنی پیشەییەوە باشترە ئێستا لە کارەکەی خۆت بەردەوام بیت و ئەگەر پلانێکی نوێت هەیە دوایبخەیت بۆ کاتێکی دیکە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هێماکان پێشبینی دۆخێکی ئارام دەکەن بەو مەرجەی خۆت تێکدەری دۆخەکە نەبیت.


قرژاڵ 
ئەگەر بە دەستکەوتەکانی ژیانت رازی نەبیت ئەوە لەوانەیە تووشی بڕیاری هەڵە بیت، هەرگیز سەرکەوتنەکانت بە کەم مەزانە و ئیزنی ئەوەش مەدە کەس ئەو هەستەت بۆ دروست بکات، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر کەسێکی لێهاتوو و دەست ڕەنگینیت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئافراندن، هەر شتێک لەم ڕۆژانەدا دروستی بکەیت بێ سود نابێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە هاوسەنگی ڕابگریت لە نێوان  خۆشەویستەکەت و خێزانەکەت، هیچیان فیدای ئەوی دیکە مەکە، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر ڕۆژانە هەست بە توونییەتی دەکەیت باشترە سەردانی پزیشک بکەیت و دەست بەجێ خواردنی شەکر و شیرینی کەم بکەرەوە.


شێر
بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوەیە کە لەم ڕۆژانەدا بەرەوڕووی بارودۆخێک ببیتەوە کە هەندێک سترێس و نیگەرانیت بۆ دروست بکات، ئەگەر دەتوانیت پشوو وەربگرە و خۆت بە کاری ڕۆژانە ماندوو مەکە، ماندوبونی زۆری ئەم چەند ڕۆژە وایکردوە سەرنجت لەسەر خۆت کەم ببێتەوە، هێماکان باس لە گەرانەوەی هێمنی دەکەن بە مەرجێک بۆخۆت بڕیاری نەگونجاو نەدەیت و نەبیت بە هۆکاری گۆڕینی دۆخەکە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەست دەکەی خۆشەویستەکەت ناحەقی دەکات و ئەوەی دەبێ بیکات ئەنجامی نادات، راشکاوانە قسەی دڵتی بۆ باس بکە، بەڵام بەزمانێکی نەرم، کاردانەوەی ئەم کارە هەرچییەک بێت، پەشیمان نابیتەوە.


فەریک
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا پێویستت بە وەرگرتنی پشوو  هەیە، بەڵام هاوکات ئەرکێکی زۆر کەوتۆتە سەر شانت، باشتر سەرەتا هەدندێک پشوو وەربگریت، چونکە ماندوبوونی بەردەوام پێش بە سەرکەوتنت دەگرێت، ئەم ڕۆژانە خۆت لەگەڵ هاوپیشەکانت زیاتر بگونجێنە و  هەوڵبدە پەیوەندییەکانت پتەوتر بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر یەکەم جارە لەگەڵ کەسێک تێکەڵاو دبیت، باشترە بەر لەوەی متمانەی تەواویی پێبکەیت، ماوەیەک چاوەڕێ بکەیت، کات هەموو شتێکت بۆ ئاشکرا دەکات.


تەرازو
بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەمڕۆ بۆ تۆ ڕۆژێکی باش بێت، ئەگەر تۆ کەسێکی کە زۆر خۆت دەخەیتە ناو کاری کەسانی دیکە و بۆ ئەم کارە لۆمە کراویت، باشترە واز لەم خووە بهێنیت و سەرنجت تەرخان بکەیت بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانی خۆت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر لە هەوڵەکانت بەردەوام بیت سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، بەڵام بۆ ئەوەی جەوی شوێنی کارکردنەکەت خۆشتر بێت، هەوڵبدە پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ هاوپیشەکانت دروست بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هیچ کێشەک نابیندرێت و ئەگەری ئەوە زۆرە لە دۆخێکی ئارامدا بڕۆنە پێشەوە.


دوپشک 
ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ بۆ تۆ رۆژێکی ئەرێنی بێت ، دەرفەتی ئەوەت دەبێ تا خۆت لە کێشە گەورەکان دوربخەیتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەیت، ئەگەر لەم ڕۆژانەدا هەندێک بەرپرسیاریەتیت کەوتۆتە سەر شان، هەوڵبدە بە پاڵپشتی خێزانەکەت و هەروەها خۆشەویستەکەت هەنگاو بنێیت بۆ بەئەنجام گەیاندنیان، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە هەوڵی زیاتر بدەیت تا بتوانت ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنیت، لەلایەنی تەندروستییەوە لە خواردنی شەکر و برنجدا زیادەڕەویی مەکە چونکە تووشی زیانت دەکات.


کەوان
بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت و بتوانیی ئاستی متمانەبەخۆبونت بەرز بکەیتەوە، کاتێکی زیاتر بۆ خۆت تەرخان بکە، لە ڕێگەی بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت و بە تایبەتی خۆشەویستەکەتەوە دەتوانیت ئاسانتر هەنگاو بنێیت بەرەو سەرکەوتن، هەوڵبدە بە هیچ شێوەیەک ڕۆژەکانت بە فیڕۆ نەدەیت بەردەوام بیر لە ئەنجامی چالاکی سودبەخش بکەوە، لەلایەنی سۆزداییەوە، ئاسانترین شێوە بۆ پتەو کردنی پەیوەندی ڕووڕاستییە، به هیچ شێوەیەک درۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە چونکە دەرئەنجام بۆخت تووشی زیان دەبیت. 


گیسک
ئەگەری ئەوە هەیە کە لەو ڕۆژانەدا بەرەنگاری بارودۆخێکی سەخت ببیتەوە، تۆ دەتوانی وەکوو ئەزمونێک سەیری بکەیت و وانەی گرنگی لێوەربگریت، لەلایەنی پیشەییەوە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکان، بەڵام حەتمەن پێشتر هەموو لایەنەکانی لێکبدەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ژیان بەبێ خۆشەویستیش دەچێتە پێش و کێشەیەک دروست نابێت، ئەگەر جاری پێشوو شەکەستت هێناوە، لە سازکردنی پەیوەندییەکی نوێدا پەلە مەکە، لەوانەیە پەشیمانی دووبارەی بەدوادا بێت.


سەتڵ
 لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر تووشی هەر کێشەیەک بوویت، بە دڵێکی کراوەوە پشتیوانی و یارمەتی هاوڕێکانت وەربگرە چونکە چارەسەرکردنی دۆخەکەت بۆ ئاسان دەکاتەوە، بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، هەوڵبدە یارمەتی خێزانەکەت بکەیت، لە لایەنی سۆزدارییەوە ئەگەری ئەوە هەیە بەشداری هەندێک بۆنە یان چالاکی کۆمەڵایەتی بکەیت کە خۆشەویستەکەشت تێیدا بەشدارە، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا چەند کەسێک باستان دەکەن و وزەی نەرێنیتان بۆ دەنێرن.


نەهەنگ
لەلایەنی پیشییەوە ئەگەری ئەوە هەیە کەسێکی گرنگ ببینیت کە بیرۆکەیەکی نوێت ئەداتێ، لەو حاڵەتەدا پێویست نییە حەتمەن هەموو هەوڵەکانتی بۆ بخەیتە گەڕ، سەرەتا خۆت هەموو لایەنەکانی لێکبدەوە ئینجا هەوڵی بۆ بدە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر لە دۆخێکی ئارامدا دەژیت، هەوڵبدە سوودی لێوەربگریت بۆ بەهێزکردنی دەروونی خۆت، باشترە قەدری ئەم دۆخە بزانیت چونکە ژیان هەمیشە بەم شێوەیە نابێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە داوای قورس لە خۆشەویستەکەت مەکە، چونکە لەوانەیە بەم کارانە خۆی لە تۆ دووربخاتەوە و ئەمەش دواتر دەبێتە مایەی نیگەرانی تۆ.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved