7/6/2021 09:55 AM

زیانەکانی هەناسەدان لەڕێگای دەمەوە

هەناسەدانی قووڵ و دروست سوودێکت زۆری بۆ تەندروستیی جەستە هەیە و لەسەر ئەندام بە ئەندامی جەستە کاریگەری دەبێت، بەڵام ئایا هەناسەدان دەبێ لە رێگەی دەمەوە بێت یان لووت؟ بێگومان رێکخستنی ئەوەی کە هەمیشە لە رێگەی لووتەوە هەناسە بدەین لەوانەیە کارێکی ئەستەم بێت بەڵام کاتێک لە زیانەکانی هەناسەدان لەڕێگای دەمەوە ئاگادار بینەوە لەوانەیە بە خۆماندا بچینەوە و رێگای دروست هەڵبژێرین. لەدرێژەدا زیانەکانی هەناسەدان لەڕێگای دەمەوە دەخەینە بەر باس.

1-هەناسەدان بە دەم بە شێوەیەکی تایبەت هۆکارە بۆ کۆکە و هەناسەسواربوونی کاتی خەو
2-هەناسەدان بە دەم دەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ بۆنی ناخۆشی دەم چونکە کۆبوونەوەی بەکتریاکان لەناو دەمدا زیاد دەکات.
3-هەناسەدان بە دەم هۆکارە بۆ وشکیی دەم، ددان و پووک. کەوابوو ئاستی ئاسید لە دەمدا زیاد دەکات و ئەمەش هۆکارە بۆ خوارانەوە و رزینی ددان.
4-یەکێکی دیکە لە دەرئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی هەناسەدان بە دەم بەتایبەت لەکاتی خەودا، کەم‌ئاوییە. تا ئێستا چەند جار بووە کە پاش هەناسەدان بە دەم لە خەودا بە دەمێکی وشکەوە لە خەو هەستن< هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەناسەدان بە دەم پەیوەندی بە نەخۆشیی ئاسمەوە هەیە.
5-ئەو مناڵانەی لە رێگەی دەمەوە هەناسە دەدەن زیاتر لە مناڵانی دیکە تووشی کێشە ناسروشتییەکانی پێکهاتەی دەموچاو، پۆزیشنی سەر و کێشەکانی هەناسە دەبنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved