7/6/2021 09:57 AM

ئەم کارانە گۆڕانکاری بەسەر مێشکدا دێنن

ئایا تا ئێستا ئاواتەخوازی ئەوە بوون کە تەندروست و زیرەک بن؟ هەندێک هەواڵی خۆشمان هەیە بۆتان. بە چەند کاری سادە دەتوانن مێشکتان بگەیێننە قۆناغێکی نوێ. تا کۆتایی ئەم بابەیە هاوڕێمان بن

واز لە بۆڵەبۆڵ بێنن: ئەگەر خوو بە بۆڵەبۆڵەوە بگرن مێشکتان تووشی گۆڕانکاری دەبێت، گۆڕانکارییەک کە بیری نەرێنی لە ئێوەدا دروست دەکات و لە کۆتاییدا لەوانەیە رێگە خۆش بکات بۆ خەمۆکی. لەجیاتی بۆڵە و گازندە لە ژیان وا باشە خۆتان بەر تیشکی خۆر بدەن، پیاسە بکەن و وەرزش بکەن.
قەدری ئەو شتانە بگەن کەوا هەتانە: لە کۆتایی رۆژدا سێ شت بدۆزنەوە کە شوکرانەبژێریانن. بە گوتەی دەروونناسان ئەم پرۆڤەیە ئاستی سێرۆتۆنین لە مێشکدا بەرز دەکاتەوە. سێرۆتۆنین بۆ کردەوە گونجاوەکانی توێژی پێشەوەی مێشک (ناوچاو) پێویستە، واتە ئەو بەشەی مێشک لە ئەرکی پاراستنی هاوسەنگی عاتیفی لە ئەستۆیە.
بیرە نەرێنییەکانتان دەرببڕن: هەستە نیگەتیڤەکانتان لەسەر کاغەز بنووسن. هەر ئێستا دەست پێبکەن بە نووسینیان. زانایان دەڵێن پرۆسیسی زمانی هەستەکان، چالاکی بەشی «ئامیگداڵ» واتە ناوەندی ترس لە مێشکدا، کەم دەکاتەوە و کەوابوو دڵەڕاوکێش لەناو دەبات.
لەگەڵ خەڵک هاونشین بن: بەپێی توێژینەوەیەی ساڵی 2010 دەرکەوت کات تێپەڕکردن لەگەڵ هاوڕێیان یان بوون لە فەزایەکی فیزیکی یەکسان لەگەڵ کەسانی دیکە، سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە. هاونشینی لەگەڵ کەسانی زیرەک و خاوەن سەقامگیریی عاتیفی دەتوانێ مێشکی تووشی گۆڕانکاری ئەرێنی بکات.
کەسێک لە ئامێز بگرن: لە ئامێز گرتنی کەسێک هۆکارە بۆ بەرهەمهاتنی دۆپامین لە مێشکدا کە بەناوبانگە بە هۆرمۆنی چێژ. هەر بەم هۆیەیە کاتێک کەسێک لە باوەش دەگرن هەست بە ئەمنیەت و ئارامی دەکەن. لەئامێز گرتن فشاری خوێن و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ _ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved