7/6/2021 10:53 PM

كتێبی خدر و خوناو كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

له‌ دووتوێی 150 لاپه‌ڕ‌ه‌دا كتێبی خدر و خوناو له‌ نووسینی شێرزاد شه‌یدا بندیان كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی.

كتێبه‌كه له‌ بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

كتێبی خدر و خوناو، نه‌ ڕ‌ۆمانه‌ نه‌ چیرۆكه‌، نه‌ داستانه‌ و نه‌ سه‌ربرده‌، نه‌ سه‌رگوزشته‌ و نه‌ حیكایه‌ت، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌خۆده‌گرێت. به‌ زمانێكی كوردانه‌، به‌ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ بۆ مێژوو و ڕ‌ه‌سه‌نایه‌تی، به‌ زارێكی ساده‌ی هه‌ولێریانه‌، باس له‌ مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و ئابووری ده‌شتی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كه‌ندێناوه‌ و به‌ڕ‌انه‌تی ده‌كات.


خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved