8/6/2021 10:44 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 08.06.2021

کاور 
بەپێی نیشانەکان لەم ڕۆژانەدا ئەگەری ئەوە زۆرە کە وزە و تونایەکی زۆر لە تۆدا بوونی هەبێت، کەواتە کاتێی گونجاوە بۆ ئەوە یارمەتی کەسانی چواردەورت بدەیت، چونکە لە کاتی خۆیدا تۆش پێویستت بە یارمەتی ئەوان دەبێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر بەتەمای شوێنی کارەکەت بگۆڕیت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەم کارە، بەڵام پێشتر حەتمەن دوو جار بیری لێبکەرەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر ئارەزوو دەکەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەوەی ئێستا باشتر بێت، پێویستە کەسێکی گونجاوتر بیت و وشەی زبر وەلا بنێیت، ئەم ماوەیە خواردی شەکر و شیرینی کەم بکەرەوە.


گا
لەم ڕۆژانەدا ئەو ئەگەرە هەیە کە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە چەند هەوڵێکی خۆش ببیستیت و ئێنجا ئەوە دەبێتە هۆکار تا بتوانی زیاتر چێژ لە ساتەکانت وەربگریت و زیاتر هەست بە ذڵخۆشبوون بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر بەم زووانە کەوتوویتە سەر دەوری کارکردنی و بۆخۆت تاڕادەیەک دڵخۆشی بەکارەکەت، پەلە مەکە لە پارە خەرجکردندا و هەوڵبدە هەندێک پارە پاشەکەوت بکەیت، لەوانەیە دۆخەکە هەمیشە بەم شێوەیە نەمێنێتەوە، لە ژیانی تایبەتی خۆتدا گرنگییەکی زیاتر بدە بە ئەندامانی خێزانەکەت با خۆشی لەناوتان جێگری بێت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئاگاداری بەرزبوونەوەی کێش ببە و بزانە کە وەرزشی بەیانان سوودی زۆری بۆ تۆ دەبێت.


دوانە 
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا چەند جارێک بەرەوڕووی شکەست بوویەتەوە، لەئاستی نیگەران مەبە چونکە شکەست ڕێگە خۆشکەری سەرکەوتنە، لە هەوڵەکانت بەردەوام بە و متمانەبەخۆ بە و خۆت بۆ کاتە سەختەکان ئامادە بکە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەنگی رابگرە لە نێوان هاوڕێکانت و ئەندامانی خێزانەکان، بەڵام پێوسیتە پێشترێتی بدەت بە خێزانەکەت و دووربە لە توورە بوون چونکە کاریگەری خراپ لەسەر جەستە و دەروونت بەجێ دەهێڵێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر چەند ڕۆژێکە لەبەر هۆکارێک لێی بێ هەواڵ ماویتەوە، کێشە نییە ئەگەر تۆ دەستپێشخەر بیت، ئەمە دەرفەتێکە بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکەتان.


قرژاڵ 
ئەگەر ئەم ماوەیە لە شوێنی کارکردنت رەخنەی زۆرت لێکراوە، نە تەنها نابێ ڕێگەی بدەی بترووخێنن بەڵکوو ئەبێ هەوڵبدەیت خاڵی بەسوود ئەم قسانە بدۆزیتەوە و وەکوو ئامۆژگاری سوودیان لێ وەربگریت، لەلایەنی ئابوورییەوە ئەگەر ئەم ماوەیە پارەیەکی پاشەکەوتت هەیە، بڕێک یارمەتی یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەت بدە کەوا خۆت ئەزانیت ئەم ماوەیە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، لەلایەنی سۆزدارییەو ئەگەر خۆت بەردەوام سەرقاڵی کارەکانت بکەیت و کات نەهێڵیتەوە بۆ خۆشەویستەکەت، لەوانەیە هەردووکیان لەدەست بدەیت کەواتە هاوسەنگی بپارێزە.


شێر
ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش بێت بۆ تۆ و کارەکانت بە ئاسانی بڕۆن بە ڕێوە، ئەگەر تووشی چەند بەربەستک بوویتەوە نیگەران مەبە چونکە دەتوانی بە یارمەتی خۆشەویستەکەت لێیان تێپەڕ بیت و چارەسەریان بکەیت، ڕەنگە لە شوێنی کارەکەت چەند بەرپرسیارێتییەک بخەنە سەر شان، ئەگەر لە چوارچێوەی زانستی خۆتە بەبێ نیگرانی وەریان بگرە ئەگەر نا ئەم کارە مەکە، لەلایەنی داراییەوە زیادەڕەویی مەکە لە پارە کۆکردنەوەدا، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر ئارەزووی گەیشتن بە کەسێک لە دڵتدایە پێویستە هوڵی بۆ بدەیت، کەم وا هەیە خەونەکان خۆیان بێنە دی، لە قەبووڵ کردنی مەترسی مەترسە بەڵام پێشتر بە جوانی بیری لێبکەوە.


فەریک
ڕەنگە لەو ڕۆژانەدا کەسانی دەوروبەرت پێویستیان بە یارمەتی تۆ هەبێت، بە هیچ شێوەیەک لەئاستیان کەمتەرخەم مەبە، ئەم یارمەتییەی تۆ ئەبێ بە وزەی ئەرێنی و ئەگەڕێتەوە بۆ خۆت، ئەگەر لەم ڕۆژانەدا تەندروستیت باشە و توانای ئەوەت هەیە کارەکانت بەباشی ئەنجام بدەیت، هەوڵبدە هەندێکیش پارە پاشەکەوت بکەیت و لە خەرجکردندا کەمتەرخەم مەبە، لە ژیانتدا بەردەوام هەوڵبدا خۆشییە بچووکەکان ببینیت و چێژیان لێوەربگریت،  ئەگەر کەسێکیت کە پێشتر تۆ پێکەنینت دەگەڕاندەوە بۆ ماڵەوە، لەوانەیە ماڵەوەتان لە ئێستادا زیاتر پێویست بەم کارەی تۆ هەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەگەر دەکرێ کاتێک دابنێن بۆ گفتوگۆی ئارام زو زیاتر لەیەکتر تێگەیشتن، ئەمە سوودی زۆر دەبێت بۆ داهاتووتان.


تەرازو
بەردەوام ئەبێ ئەوەت لەیاد بێت کە بەهای کارەکانی خۆت بزانیت و هەوڵەکانی بێنرخ نەکەیت، گەر خۆت بیر لە خۆت نەکەیەتەوە، کەس بیر لە تۆ ناکاتەوە، گەر خۆت گرنگی نەدەیت بە خۆت کەس گرنگی نادات بە تۆ، هەوڵبدە بزانیت لە کەسانی چواردەورت چ کەسێک بەڕاستی دڵسۆزی تۆیە و حەز بە سەرکەوتنی تۆ دەکات و چ کەسێک متمانەپێکراوە بۆ تۆ، ناسینی ئەو کەسانە لە ژیانتدا زۆر یارمەتیت ئەدات، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە دوور بی لەوە کە بەتەنها بڕیار لەسەر شتەکان بدەیت، بەردەوام ڕای خۆشەویستەکەشت وەربگرە، ئەگەر بۆت دەگونجێ ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئێوارە پیاسەیەک و قسەکردنێکی دوو بە دوو.


دوپشک 
ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە ڕۆژێکی زۆر تایبەتە بۆ تۆ و ئەگەری ئەوە هەیە هەموو بڕیارەکانت بگەن بە ئامانجی دیاریکراوی خۆیان، بەو مەرجەی زۆر ژیرانە بیریان لێبکەیتەوە و ڕاوێژی کەسە پسپۆڕەکانیش وەربگریت، لەلایەنی ئابورییەوە لەم ڕۆژانەدا گۆڕانێکی بنەڕەتی نابیندرێت بەڵام ئەگەر خوشکەزا یان برازات هەیە بە دیارییەکی بچووک شادیان بکە، ئەمە هۆکار دەبێت بۆ گەرم بوونەوەی پەیوەندنی خانەوادەکەتان، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر شەو و ڕۆژ بیر لە یەک کەس دەکەیتەوە کە خۆشت دەزانی گەیشتن پێی کارێکی لە کردن نەهاتووە، خۆت ئەزییەت مەکە، داهاتووی خۆت بەم کارە لەناو مەبە، تەنانەت ئەگەر ئەم کارە لە ئێستادا هەستێکی خۆشت ئەداتێ، لە داهاتوودا پەشیمان دەبیتەوە.


کەوان
ئەگەر تۆ کەسێکی کە زۆر لۆمەی کەسانی دیکە دەکەیت و ئیرادیان لێدەگریت، ئەم ڕۆژانە کاتێکی گونجاون بۆ ئەوەی خۆت لەم خووە ناپەسەندە دووربکەیتەوە، ئەگەر لەم کارە بەردەوام بیت، زۆریەک لە کەسانی دەوروپشتت لێت دوورئەبنەوە و چیتر حەز بە پەیوەندی ناکەن لەگەڵ تۆ ە ئەمش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر باری دەروونی تۆ. لەلایەنی پیشییەوە ئەگەر ئەم ماوەیە هیچ سەرکەوتنێکت بەدەست نەهێناوە و بەپێچەوانە پێشبینییەکانی خۆت بوویت، لە هەوڵەکانت کەم مەکەوە و سارد مەبەوە، سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانەیە کە کۆڵ نادەن، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر پەیوەندیتان باشە، هەوڵبدەن بە ئاوێتە کردنی لەگەڵ ڕیزی بەرامبەر، باشتریشی بکەن.


گیسک
لەم ڕۆژانەدا ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەنی پیشەییەوە تووش کێشەیەک ببیتەوە، کەوابوو باشترە پیشوەخت خۆت ئامادە بکەیت و بۆ هەر ئەگەرێک پێشچاوڕوونیت هەبێت، لەلانی کۆمەڵایەتییەوە کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانت بەسەر بەرە، بۆ نموونە دەتوانیت ئێوان کاتژمێرێک بۆ خۆت و هاوڕێکانت تەرخان بکەیت، ئەم کارە مێشکت ئاسوودە دەکاتەوە و پێش چاوڕوونیت ئەداتێ، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر خەریکن بیر لە هاوسەرگیری دەکەنەوە، نیشانەکان تا ئێستا باشن، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر، جارێک بە هەموو بیرەوەرییەکانتاندا بچنەوە و ئینجا بڕیار بدەن. لەلایەنی تەندروستییەوە هەوڵبدە بە هیچ شێوەیەک شەوان لە خواردندا زیادەڕەویی نەکەیت.


سەتڵ
ئەگەر بەتەمایت ئەم ماوەیە دەست بکەیت بە چالاکییەکی نوێ لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە چاودێری و لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەیت بۆ سەرجەم گرفت و کێشەکانی، هەم لەلایەنی پراتیک و هەمیش لەلایەنی مادی،  لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر ئەم ماویە هەست بە زگ ئێشە و غازات دەکەیت و دوو ڕۆژە ئەم حاڵەتە بەردەوامە، پشت گوێی مەخە و سەردانی پزیشک بکە و بەخێرایی چارەسەری بۆ وەربگرە، لەلایەنی سۆزدارییەوە دەتوانیت لە ڕێگەی کڕینی دیارییەک یان دروستکردنی گەشتێکی دوو نەفەرەی ڕۆمانسییەوە خۆشەویستەکەت دڵخۆش بکەیت، ئەگەر چاوەڕێی هەواڵێکیت، ئەگەری زۆرە ئەم ڕۆژانە وەریبگریت.


نەهەنگ
نیشانەکانی ئاماژە ئەدەن کە لەم ڕۆژانەدا هەموو شتەکان بە ئاسانی تێپەڕدەبن، هەوڵبدە چێژ وەربگریت لە هەموو ساتەکانت و هەموو ئەو کارانەی وا ئەنجامیان ئەدەیت، لالەیەنی پیشەییەوە هەوڵبدە لەگەڵ کەسانی چواردەورگ گفتوگۆ بکەیت، بەڵام زیاتر بیسەر بە تا قسەکەر و هەوڵبدە بیرۆکەکانیان وەربگریت و هەروەها ئەزموونەکانیان، کارێکی باشە ئەگەر پلانەکانت ئاشکرا نەکەیت تا ئەو کاتەی سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە چەند کەسێک باسی پەیوەندی ئێوە دەکەن و ئیرەییتان پێ دەبەن و بەردەام وزەی نەرێنیتان بۆ ئەنێرن، پشتوانی یەکتر بن و کاری خێر ئەنجام بدەن، وەزەی نەرێنی ئەوان پووچەڵ دەبێتەوە.



خاک_ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved