8/6/2021 12:49 PM

باشترین جۆری چۆکڵێت کامەیە؟

هەموومان بیستوومانە و خوێندوومانەتەوە کە چۆکڵێت کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە. ئەگەرچی هەندێک جار پڕاوپڕە لە شەکر و مەوادی دیکە بۆ مانەوە زیاتری چۆکڵێتەکە بەڵام سەرەڕای ئەمانە، چ جۆرە چۆکڵێتێک لە هەمووان تەندروستترە؟ لەدرێژەدا وڵامی ئەم پرسیارە دەخەینە بەر باس.
کاتێک باس دێتە سەر هەڵبژردنی جۆری چۆکڵێت، زۆر گرنگە لە کاریگەری و رادەی شەکرەکەی لەجەستەدا ببینین. ئەم مادە خۆراکییە دەتوانێ مەترسیی قەڵەوی بەرز بکاتەوە. شەکری زۆریش لەوانەیە هۆکار بێت بۆ تێکچوونی سیستمی میتابۆلیزمی جەستە و هەر بۆیە هەڵبژاردنی چۆکڵێتێک کە شیرین‌کەری دەستکردنی تێدا بەکار هاتووە کارێکی دروست نییە. کەوابوو واباشە چۆکڵێتێک هەڵبژێرن کە رێژەی کاکاوەکەت زۆر بێت، واتە 75٪. ئەم چۆکڵێتە رەنگێکی لێڵی هەیە.
کاکاو مادەیەکی خۆراکییە لە لیپید و ئەنتی‌‌ئۆکسیدەنتی تێدایە و بەرگیری لە پیربوونی خانەکان دەکات و مەترسیی مەرگی ناوەخت لەناو دەبات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە. هەندێک کەس دەڵێن قاوە لە سیستمی خۆراکەکەتاندا بگونجێنن چونکە کاکاوی تاڵی تێدایە و دەبێ وریا بن کاکاو چۆکڵێتتان لێ تێکنەچێت.
ئەوەش بزانن کە شیرین‌کەرە دەسکردەکان جێگرەوەیەکی باش نین چونکە رادەی شەکری کاربۆهیدراتەکەیان لە ئاستێکی بەرزدایە. سەرجەم چۆکڵێتەکان کاکاویان تێدا نییە و تەنها ئەو چۆکڵێتانەی کاکاویان تێدایە بژاردەیەکی تەندروستترن، چونکە خاوەنی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved