8/6/2021 12:51 PM

ئەم شتانە ماڵەکەتان دەکەن بە شوێنی ژیانی حەشەراتی زیانبەخش

زۆرینەی حەشەرات بۆ دۆزینەوەی خواردن و شوێنی حاوانەوە، ماڵی ئێوە هەڵدەبژێرن چون جێگەیەکی باشە بۆ ژیانی ئەوان. بەداخەوە ئەم میوانە ناوەختانە دەتوانن تەنانەت زیان بە ئێوە و ماڵەکەشتان بگەیەنن. هەندێکیان چێو، قوماش و گیا دەخۆن و هەندێکی دیکەیان دەتوانن خواردن و خواردنەوەکانی ئێوە ژەهراوی بکەن. کەوابوو دەبێ ئەو شتانەی وا سەرنجی حەشەرات رادەکێشێت بناسن و بەم جۆرە لەناو دەچن.

کتێبی کۆن: هەر کاغەزێکی کۆن سەرنجی حەشەرات بۆ لای خۆی رادەکێشێت. کاغەزی کۆن بریتین لە کتێبی کۆن، رۆژنامە و شتی لەم چەشنە. هەندێک لە حەشەرات سولۆلۆز(مادەی پێکهێنەری کاغەز) بەکار دێنن، کەوابوو واباشە کتێبەکانتان بە ماوەی زۆر لە شوێنێک کەڵەکە نەبن ئەگینا لەناو دەچن.
گڵۆپی سپی: گڵۆپی سپی و شین سەرنجی حەشەرات رادەکێشن، بەڵام گڵۆپی زەرد، پەمەیی و پرتەقاڵی کەمتر ئەم بوونەوەرانە بۆ لای خۆیان رادەکێشن. باشترین بژاردە لەم بوارەدا گڵۆپی LEDـیە، چون رەنگەکەی تەنها سپی نییە و تێکەڵاوێکە لە رەنگە جۆراوجۆرەکان.
دەرگا و پەنجەرەی سپی: سپی‌بوونی رووکاری دەروەی ماڵ بۆ حەشەرات سەرنجڕاکێشە. کەوابوو ئەگەر کێشەتان لەگەڵ بوونی حەشەرات لە ماڵەکەتاندا هەیە لەجیاتی رەنگی سپی لە رەنگی سەوز و شین کەڵک وەرگرن.
شێداری: حەشەرات عاشقی شوێنی شێدار و گەرمن چون ئەمە باشترین دۆخە بۆ ژیانی ئەوان. هەر بۆیە لە حەمام، توالێت و چێشتخانەکەتان هەندێک جار چاوتان بە قالۆنچە یان سیسرک دەکەوێت. کەوابوو هەول بدەن ئەم شوێنانە هەمیشە وشک بکەنەوە.
خواردن و خواردنە ماوەکان: ئەگەر میوەی و سەوزەی کۆنتان لەماڵەوە هەیە فڕێی بدەن یان لە دەفرێکی سەر بەستراودا رایبگرن. هۆشتان بێت خواردنە شیرینەکان بۆ نموونە کۆلا لە هەر شوێنێک بڕژێت پاش ماوەیەکی کەم مێروولە و مێش هوروژمی بۆ دێنن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved