8/6/2021 10:48 PM

کتێبی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ شاراوه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ دووتوێی 304 لاپه‌ڕه‌دا كتێبی "هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ شاراوه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید" له‌ ئاماده‌كردنی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس شاڵاو جه‌عفه‌ر چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شاڵاو جه‌عفه‌ر ڕايگه‌یاندووه: ئه‌م كتێبه‌ دیدارێكی مێژووییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمودی كوڕی شێخ كاوه‌ی شێخ له‌تیفی حه‌فیده‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ مه‌حمودی حه‌فید زاده‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی نهێنی و شاراوه‌ له‌باره‌ی ژیان و كه‌سایه‌تی و سیاسه‌ت و شۆڕشی شێخ مه‌حمود هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌رقاڵی ئه‌و كتێبه‌ بووم كه‌ بابه‌ته‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانن كه‌ له‌سه‌ر شێخ مه‌حمودی حه‌فیدو شۆڕشه‌كه‌ی هه‌بووه‌، ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و كتێبه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو پێشتر له‌ هیچ كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌.

شاڵاو جه‌عفه‌ر باسی له‌وه‌شكرد له‌ كتێبه‌كه‌دا هه‌ندێك به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌و له‌ ئه‌رشیڤی به‌ریتانیا وه‌رگیراون.

كتێبه‌كه له‌ تیراژی 500 دانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به‌ نرخی 5000 دینار چاپكراوه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved