9/6/2021 04:49 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 09.06.2021


کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە ئەم ماوەیە زیاتر سەرنجت بدەیتە کارەکانت، چونکە مەترسی زیانمەندبوون دەبیندرێت، ئەگەر کەمتەرخەمی نەکەیت بە ئاسانی تێپەڕی دەکەیت، هەموو کەسێک لە ژیاندا و لە هەدنێک دۆخدا پێویستی بە پشتیوانی ئەندامانی خێزانەکەی دەبێت، بۆ  ئەوەی ئەم پشتیوانییە بەدەست بهێنیت، سەرەتا تۆ پشتیوانی ئەوان بکە، هەڵبەت نابێ وەکوو ئەم کارە وەکوو قەرز سەیر بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئامۆژگاری بورجەکەت ئەویە کە تەنها کاتێک بە هەموو جۆرێک متمانە بە خۆشەوسیتەکەت بکە کە خێزانەکەت لە پەیوەندییەکەتان ئاگادار بن، لەلایەنی تەندروستییەوە هەوڵبدە نەهێڵیت جەستەت فێری تەمەڵی بێت و ئەوەندەی ئەتوانی بجووڵێ.


گا
ئەگەر ئەوە هەیە ئەم ڕۆژانە سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، تەنها مەرجەکەی هەوڵدانە لەڕووی پلان و بەرنامەوە،  ئەگەر ئەم ڕۆژانە لە ژیانی تایبەتیتدا هەندێک بەرپرسیارێتیت کەوتە سەرشان و هەستت کرد قورسن بۆت، هەوڵبدە یارمەتی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەت وەربگریت، بەم کارە لە شکۆی تۆ کەم نابێتەوە، هاوبشکردنی بەرپرسیارێتی دڵ گەورەیی تۆ پیشان ئەدات، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر هیچ پاشەکەوتێکت نەبێ ڕەنگە لە داهاتوودا ناچار بی قەرز بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت بە هەموو جۆرێک بدوێنە، هەوڵبدە رفێقێکی باش بی بۆی و مەهێڵە هیچ شتێک لەسەر دڵی بمێنێتەوە.


دوانە 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر بتوانی لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندییەکی باشی کۆمەڵایەتی دروست بکەیت،  زۆر ئاسانتر رێگای سەرکەوتن ئەبڕیت و بەدەستی دەهێنیت، هاوکات  نابێ فشارێکی زۆر بخەیتە سەر خۆت بۆ ئەوی پێش بکەویت، بزانە کە ژیان کێبەرکێ نییە، هەر کەسێک ژیان و دۆخی تایبەت بە خۆی هەیە، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر جگەرە خۆریت، هەوڵبدە کەمی بکەیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەست دەکەی پەیوەندییەکەتان لە دۆخێکی باشدا نییە و ئەگەری پچڕان و نەمانی هەیە، ئەوە بزانە کە هەموو کاتێک ڕووخاندن ئاسانە بەڵام دروست کردن قورسە، کەوایە جارێکی‌تر و بەبێ لاگری بیری لێبکەنەوە و ئینجا بڕیار بدەن.


قرژاڵ 
ئەگەر لە هەوڵەکانت بەردەوام بیت دەتوانیت ئەرکە زۆرەکانی سەر شانت جێبەجێ بکەیت، بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە کۆتایی ئەمڕۆ بۆ تۆ دڵخۆشکەر بێت و هەواڵی خۆش ببیستیت، ئەگەر ئەم ماوەیە بەتایبەتی کاتێکی کەمترت بۆخۆت داناوە و زیاتر بەدەم خەڵکی دیکەوە بویت، پێویستە ئیتر هەندێک پشوو وەربگریت و لەگەڵ خێزانەکەی خۆت کات بەسەر بەریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر لەبەر دەستکورتی هەست دەکەی ناتوانن لەگەڵ خۆشەویستەکەت بگەن بە خەونەکانتان، بەتەواویی هەڵەن، وەدی هاتنی خەونەکان بە تەواویی گرێدراویی شێوەی روانین و ئەندازە و جۆری هەوڵەکانی خۆتانە.

 
شێر
ئەگەر گرنگی نەدەیت بە خواردنەکانت و لە خواردنی ناتەندروست دوورنەکەویتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کێشەی تەندروستیت بۆ دروست بێت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر چەند بیرۆکەیەکت هەیە هەوڵمەدە هەموویان پێکەوە جێبەجێ بکەیت، بەپێی پێشترێتی هەوڵیان بۆ بدە، لەلایەن ئابورییەوە ئەگەر ئەم ماوەیە دەستکەوتی باشت بووە وەکوو پاداشت هەندێک لەو شتانە بکڕە وا پێشتر بیرت لێکردوونەتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە باشترە لەکاتی گفتوگۆکردندا زیاتر باسی خەونەکانتان بکەن و پلان بۆ جێبەجێ کردنیان دابنێن. 


فەریک
هەرکاتێک ویستت بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێیت و پلان دابنێیت تەنها بیر لە ئێستا مەکەرەوە، بەڵکو تا رادەیەکش چاوت لە داهوو بێت و دوور بڕوانە، ئەگەر ئەم ماوەیە کێشەکانت بە ئاسانی چارەسەر بوون، بزانە چ شتێک هۆکاری ئەم ئاسانکارییە بووە، هەوڵبدە بیناسیت و تا لە داهاتووشدا بتوانی سودی لێوەربگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر پرسیارێکت بۆ دروست بووە، باشتر ڕاشکاوانە و بە زمانێکی نەرم لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا باسی بکەیت، نیگەران مەبە لە وڵامەکەی و متمانەت بە داهاتوو و بە تواناکانی خۆت هەبێت.


تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە ئەوە بزانە کە بۆ گەیشتن بە ئامانج دەبێ هەوڵی زۆر بدەیت، بۆیە بە هیچ جۆرێک لە هەوڵەکانت ماندوو مەبە و لێیان بەردەوام بە و هاوکات هیوات بە داهاتوو  و بە بەختی خۆت هەبێ، لەلایەنی داراییەوە ئەمە ماوەیە ئەگەری ئەوەیە هەیە پارەیەک بگاتە دەستت، ئەگەر ئەمە ڕوویدا وەکوو پارەی بەلاش خەرجی مەکە و هەوڵبدە سودی تەواویی لێوەربگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر ماویەکە خۆشەویستەکەت نەدیتووە و هەستێکی ناخۆشت بۆ دروست بووە، خۆت پەیوەندی بگرە و هەوڵبدە هۆکارەکەی بزانیت، هەر چییەک بێت لەم دۆخەی ئێستا باشترە و بەپێی نیشانەکان جێی نیگەرانی نییە.


دوپشک 
لەوانەیە ئەم ماوەیە لەسەر کەسێک زۆر شتت بۆ ڕوون بێتەوە کە بەپێچەوانەی لێکدانەوەی خۆتە، دەبێ ئەمە بۆت ببێت بە ئەزموون و بزانیت کە هیچ کەس بۆ ئەوە نابێت کە بە هوو جۆرێک متمانەی پێ بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە کار و کەسابەتی هەموو کەس هەندێک جار تووشی شکەست دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە هەڵەکانت بزانیت و دوبارەیان نەکەیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە، هەوڵ مەدە بە قسەی خەڵک خۆشەویستەکەت تاقی بکەیتەوە، یەکەم کەس بۆخۆت لەم کارە زەرەمەند دەبیت، لەلایەنی تەندروستییەوە نیشانەکان ئاماژە بە شتێکی خراپ ناکەن تەنها پێویستە جووڵەت هەبێت و لە خواردندا زیادەڕەووی نەکەیت.


کەوان
بەپێی نیشانەکان لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر بەردەوام بیت لە شێوازی کارکردنت، ئاسانتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت تا ئەوە کە شێوازی کارەکەت بگۆڕیت، ئەگەر خاوەن کارت نییە و خۆت خاوەنی کارەکەی، باشترە هەوڵی پەرەسەندی کارەکەت بدەیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر خۆت و خۆشەویستەکەت زۆر سەرقاڵی کارن و کاتێکی کەمتان بۆ یەکتر هەیە و هیچ کامەشتان گلێیی‌تان لەو دۆخە نییە، پێویستە حەتەمەن بە خۆتان و پەیوەندییەکەتاندا بچنەوە، شوێنێک لە کارەکەتان ئیرادی هەیە، گەر ئێستا چارەسەری نەکەن، لەوانەیە دواتر درەنگ بێت.


گیسک
ئەگەر زۆر هەوڵ ئەدەیت بەڵام دیسان ناتوانی سەرەنجی پێویستت هەبێ بۆ کارەکەت، لەوانەیە پێویست بێ سەرەتا کێشەکانی ناو ماڵەوەتان چارەسەر بکەیت و بە بارێکی دەروونی ئارامەوە بگەڕێتەوە سەر کارەکەت، بەمشێوەیە وەک ئەویە سەرت بنێیت بە دیوارەوە هەوڵی ڕاکردن بدەیت، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر دۆخەکە بە دڵی خۆت نییە، سەرەتا داهات و خەرجییەکانت هاوسەنگ بکە و دواتر بیر لە پلانی نوێ بکەوە، هێمان ببینە و بیرۆکەی نوێ وەربگرە، لە لایەنی سۆزداریدا شتێکی تایبەت نابیندرێت تەنها ئامۆژگاری بورجەکەت راگرتنی هاوسەنگییە لە نێوان هەستەکانت.


سەتڵ
ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ڕۆژانە بەشداری بۆنەیەک بی کە خۆشەویستەکەشت تێیدا بەشدار بێت، هەوڵبدە زۆر نیمایشی خۆشەویستییەکەتان نەکەن و خۆتان نەخەنە بەر قسەوباسی خەڵک، چونکە وزەی نەرێنیتان بۆ دێت و کارەکەتان گرێی تێدەکەوێت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەرچی پێویستە هەمووکات هەوڵ بدەیت، بەڵام ئەبێ ئەم هەوڵە لە ئاراستەیەکی دروستدا بێت دەنا سوودی نابێت، بۆ ئەم کارە راوێژی کەسە نزیکەکانت وەربگرە و هەوڵبدە خاڵی سەرەکی قسەکانیان بدۆزیتەوە و سوودی لێوەربگریت.


نەهەنگ
لە ئێستا وزەیەکی باشت هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی نیشانەکان کاتێکی گونجاوە بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکانت، هەروەها ئەم ئێوارەیە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت کۆبوونەوەیەکی گەرم و پڕ لە قسەی خۆش و خۆشەویستیتان هەبێت، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر ئێستا هەموو شتێک بەباش ئەبینیت و خۆت بە جێگیر ئەبینیت، هێماکان ئەڵێن پێویستت بە وزەی ئەرێنی هەیە، کەوایە بڕێک لە پارەکەت بدە بەو کەسانەی کەوا دڵنیای کەم داهات و دەست کورتن و کۆمەڵێک وزەی ئەرێنی وەربگرە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر پەیوەندییەکەتان بەرزی و نزمی تێدایە، ئەبێ بزانی ئەم حاڵەتە دەرئەنجام بەباشی کۆتایی نایەت، کەوایە باشترە کاتێکی بۆ تەرخان بکەن و راشکاوانە قسەی دڵی خۆتان بکەن و ئینجا بڕیاری کۆتایی بدەن. بەڵام هێماکان ئاماژەیان بۆ شادییەو جێگەی نیگەرانی نییە.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved