9/6/2021 11:54 AM

رێکارەکانی بەرگیری لە دابەزینی فشاری خوێن

دابەزینی فشاری خوێن یەکێک لە دژکردەوەکانی جەستەیە کە بە هۆی نەخۆشیەکی تایبەت یان رووداوێکی لەنەکاوەوە دروست دەبێت. سەرگێژبوون، ماندوویەتی، بوورانەوە، بێ‌خەوی و لێڵبوونی چاو بەشێکن لە نیشانەکانی ئەم ئازارە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند رێکار بۆ بەرگیری کردن لەم کێشە تەندروسیتییە ئاشنا دەبین.

بەکارهێنانی باڵنجێکی زیادی لەکاتی خەوتندا: ئەم کارە یەکێک لە باشترین رێکارەکانە بۆ بەرگیری لە دابەزینی فشاری خوین چونکە سەر و مل بەنیسبەت دڵ بەرزتر دەبێت و بەم شێوەیە کاریگەریی هێزی راکێشەری زەوی کەم دەکاتەوە و ناهێڵێت فشاری خوێن کەم بێتەوە.
دوورکەوتنەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ: هەندێک لە دۆخە ترسێنەر و خەمهێنەرەکان هۆکارن بۆ دابەزینی فشاری خوێن، بەڵام وەرزشی یۆگا و پیاسە و دوورخستنەوە هزری نەرێنی لە مێشک باشترین رێگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتە.
خواردنەوەی قاوە: خواردنەوەی قاوە و هەر جۆە خواردنەوەیەک کە کافەئینی تێدابێت بۆ چارەسەرکردنی دابەزینی فشاری خوێن زۆر بەسوودە چونکە کافەئین خێرایی سووڕی خوێن زیاد دەکات.
کەمکردنەوەی خواردنی خوێ: جەستە بۆ راپەڕاندنی دروستی ئەرکەکانی خۆی پێویستی بە بڕێکی دیاریکراو لە خوێ هەیە کە نزیکە 2300 میلی‌گرامە لەرۆژدا. بۆ ئەوەی تووشی کێشەی فشاری خوێن (چ بەرزبوونەوە و چ دابەزین) نەبن هەوڵ بدەن ئەم رادەیە لەبەرچاو بگرن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved