9/6/2021 11:56 AM

نهێنییەکانی جوانیی ژنانی جیهان

نهێنی جوانیی ژنان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە سروشتەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەوەی کە ژنای تورک بۆ هێندە جوانن، قژی ژنە هیندییەکان بۆ هەمیشە دەدرەوشێتەوە و یان پێستی ژنە کۆرییەکان بۆ چرچ نابێت کۆمەڵێک نهێنیی دێرینن. لەم بابەتەدا بەشێک لەم نهێنیانە دەخەینە روو.

نهێنیی گەنج‌مانەوە و جوانی ژنە تورکەکان: ژنە تورکەکان دەڕۆن بۆ حەمامێک کە پێی دەگوترێت حەمامی تورکیا و لە چەندین سەدە لەمەوبەرەوە ئەم کارە باو بووە. لەم حەمامانەدا جۆرە سابوونێکی رەش هەیە کە دەبێتە هۆی پاککردنەوەی پێست لە هەر چەشنە پەڵە و زیپکە و شتی لەم چەشنە.
نهێنی جوانیی ژنانی ئیسپانیا: ژنانی ئیسپانیا بۆ لەناوبردنی پەڵە و لێڵی دەوری چاو چ کارێک ئەنجام دەدەن؟ ئەوان چەندین توێژی ناسکی پەتاتە بە ماوەی 10 خولەک دەخەنە سەر چاویان و بەم شێوەیە دەوروبەری چاویان روون دەبێتەوە.
نهێنیی جوانیی ژنانی کۆری: کۆرییەکان بۆ پاککردنەوەی دەموچاویان شیر بەکار دێنن و لایان وایە شیر پێست نەرم دەکات. ئەوان شیرێکی چەور لە دەموچاویان دەدەن و 15 بۆ 20 خولەک دەوەستن و ئینجا بە ئاوی دەیشۆنەوە.
هۆکاری درەوشاوەیی قژی ژنانی هیندی: هەمووان دەزانن کە ژنانی هیندی قژیان زۆر جوانە. دەزانن نهێنیی ئەم جوانییە چییە؟ زەیتی نارگیل!!! هەفتەی یەک جار ئەم زەیتە گەرم دەکەن و لە پێستی سەریانی دەدەن و شەوێک بە سەری چەورەوە دەخەون و دواتر دەیشۆنەوە.
نهێنیی جوانی ئەکتەرەکانی هۆلیوود: ئەوان بە کەمی کۆکا، فاست فوود و گۆشتی سوور دەخۆن و زیاتر حەزیان لە سەوزەواتە، ئەوان ئاوی لیمۆ بە مەبەستی پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستەیان بەکار دێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved