كاتێك ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین یان هه‌ستی توڕه‌بوون دامانده‌گرێت یان به‌رامبه‌ر رووداوێك دڵته‌نگ یان دڵخۆش ده‌بین. یاخود كاتێك زیره‌كی ده‌نوێنین یان له شتێك ده‌ترسین. یان هه‌ستی خۆشه‌ویستیمان به‌رامبه‌ر كه‌سێك هه‌یه یان رقمان لێیه‌تی و هتد، پێمانخۆشه هه‌موو هه‌سته‌كانی خۆمان به به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نین. گه‌یاندنی ئه‌م هه‌ستانه‌ش له نێوان مرۆڤه‌كاندا جیاوازه، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه به قسه هه‌سته‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ندێكی تر به كردار‌و نواندنی جه‌سته‌یی. به‌شێكیش به نووسین و ده‌ربڕین. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌شی "ده‌روونناسی كه‌سایه‌تی" زانكۆی سترانتفۆرددا هاتووه: پێویسته هه‌موو كات له ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانماندا كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنین و به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ین به جوانترین شێوه‌و له‌كاتی گونجاو‌دا هه‌سته‌كانمان بۆ به‌رامبه‌ر بگوازینه‌وه. هه‌روه‌ها باشترین شێوازیش ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و چیرۆك و رۆمانه‌وه فێری گواستنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانمان بین بۆ به‌رامبه‌ر، به‌تایبه‌ت له نێوان ئه‌ندامانی خێزان و هاوپۆلدا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure