له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانمان له رێگای به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ یان مه‌سكارا هه‌وڵده‌ده‌ن برژانگیان درێژبكه‌ن، چه‌ند خاڵێكی تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌كی سروشتی ببیت به خاوه‌ن برژانگی درێژ. 1- هه‌رگیز ده‌ستكاری برژانگه‌كانت مه‌كه، چونكه بریندار ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێن. 2- له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی مه‌یكه‌پی چاودا، هه‌میشه به هێواشی برژانگه‌كانت پاكبكه‌ره‌وه، گه‌ر به به‌هێزی پاكیانبكه‌یته‌وه ئه‌وا بریندار ده‌بن. 3- به‌رده‌وام گرنگی به به‌كارهێنانی رمێڵ بده بۆ پشت چاو، چونكه به‌وشێوه‌یه برژانگه‌كانت درێژتر ده‌رده‌كه‌ون. 4- له‌سه‌ر یه‌ك شێواز‌و یه‌ك ماركه به‌رده‌وام مه‌به له‌سه‌ر كڕینی مه‌سكارا، باشتره به‌رده‌وام گۆڕانكاری بكه‌یت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure