10/6/2021 01:03 AM

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ خاوه‌نی برژانگی درێژ

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانمان له‌ رێگای به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ یان مه‌سكارا هه‌وڵده‌ده‌ن برژانگیان درێژبكه‌ن، چه‌ند خاڵێكی تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌كی سروشتی ببیت به‌ خاوه‌ن برژانگی درێژ.

1- هه‌رگیز ده‌ستكاری برژانگه‌كانت مه‌كه‌، چونكه‌ بریندار ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێن.

2- له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی مه‌یكه‌پی چاودا، هه‌میشه‌ به‌ هێواشی برژانگه‌كانت پاكبكه‌ره‌وه‌، گه‌ر به‌ به‌هێزی پاكیانبكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا بریندار ده‌بن.

3- به‌رده‌وام گرنگی به‌ به‌كارهێنانی رمێڵ بده‌ بۆ پشت چاو، چونكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ برژانگه‌كانت درێژتر ده‌رده‌كه‌ون.

4- له‌سه‌ر یه‌ك شێوازو یه‌ك ماركه‌ به‌رده‌وام مه‌به‌ له‌سه‌ر كڕینی مه‌سكارا، باشتره‌ به‌رده‌وام گۆڕانكاری بكه‌یت.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved