توێژه‌ره‌وان رایده‌گه‌یه‌نن كه خواردنی شه‌كر سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام سووده‌كه‌ی كاتییه‌و دواتر ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی، وه‌ك شه‌كره، قه‌ڵه‌وی، زۆربوونی چه‌وری خوێن، نه‌خۆشی دڵ، خراپبوونی ددانه‌كان، به‌وپێیه‌ی یه‌ك گرام له شه‌كر هێنده‌ی چوار كیلۆگرام كالۆرییه. له ئه‌نجامی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، زۆر خواردنی شه‌كر ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. هه‌ربۆیه توێژه‌ران ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشیانه به‌دووربن، دووربكه‌ونه‌وه له شه‌كر خواردن و به‌م چه‌ند رێگایه‌ی خواره‌وه قه‌ره‌بوو بۆ جه‌سته‌ت بكه‌ره‌وه: * له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌كر به چاوه بخۆیت، هه‌نگوین، خورما، هه‌نجیر یان توو بخۆ. * له‌كاتی خواردن دروستكردندا شه‌كر به رێژه‌یه‌كی كه‌م به‌كاربهێنه. * میوه‌و سه‌وزه زۆر بخۆن. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure