10/6/2021 12:55 PM

زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کۆمپیتەردا ئەم زیانانەی هەیە

لەئێستادا تەکنەلۆژیا بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی ژیان و هەموو کار و پیشەکان بە جۆریک لەگەڵی لەپەیوەندیدان. تەکنەلۆژیا لە زۆر بوارە ئاسانکاری بۆ مرۆڤ کردووە بەڵام لەهەمانکاتدا هەندێک زیانیشی لێدەکەوێتەوە و دەبێ لێی ئاگادار بین. کۆمپیتەر بەشێکی گرنگی ئەم تەکنەلۆژیا مۆدێرنەیە و هەموومان لە ماوەی رۆژدا کەم و زۆر کاری پێدەکەین. ئەگەر لەو کەسانەن کە هەموو رۆژێک بە ماوەیەکی زۆر کار بە کۆمپیتەر دەکەن واباشە زیانەکانی زێدەڕۆیی لەبەکارهێنانی کۆمپیتەر بزانن.

کێشەی ئێسکەبەند و ماسولکە: دانیشتن بە ماوەیەکی زۆر لە پشت کۆمپیتەر هۆکارە بۆ ئازاری سنگ، ماسولکە، شان و قاچەکان. ئەم ئازارە بەشێکی بەهۆی خراپ دانیشتنەوە دروست دەبێت. هەوڵ بدەن رێک دانیشن و سەرتان زۆر دامەخەن.
کێشەی چاو: کۆمپیتەر بەهۆی ئەو تیشکە شینەی هەیەتی زەختێکی زۆر دەخاتە سەر چاو. چڕبوونەوەی لەسەر شاشەی کۆمپیتەر هەروەها وشکیی چاوی لێدەکەوێتەوە. هەوڵ بدەن رووناکایی ئەو ژوورەی کاری لێدەکەن کەم نەبێت  و هەوڵ بدەن جار جار چاوتان بتروکێنن.
سەرئێشە: ئەو کەسانەی بە ماوەیەکی زۆر کار بە کۆمپیتەر دەکەن زۆر جار تووشی سەرئێشە دەبن چونکە زەخت دەکەوێتەو سەر چاو و ئەمەش هۆکارە بۆ سەرئێشە. کەوابوو هەر 6 مانگ جارێک پشکنین بۆ چاوتان بکەن و لە ماوەی کارکردنیشدا هەر نیو کاتژمێر یەک جار پشوویەک بە خۆتان بدەن.
قەڵەوی: یەکێکی دیکە لە کێشەکانی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کۆمپیتەردا، بێ جووڵەیی و قەڵەوییە بەتایبەت لە مناڵاندا. کەوابوو ئەم کەسانە واباشە بە بەردەوامی وەرزش بکەن و هەوڵ بدەن کاتی بەکارهێنانی کۆمپیتەر کەم بکەنەوە.

 

سەرچاە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved