10/6/2021 12:57 PM

سوودەکانی گۆرانی گوتن لە حەمام!

هەموومان بۆ جارێکیش بووبێت لە حەمام گۆرانیمان گوتووە و بەهۆی ئەوەی حەمامەکە دەنگ دەداتەوە ئەگەرچی زۆرمان چێژ لە دەنگی خۆمان بەڵام لەوانەیە ئەندامانی خێزانەکەمان عاجز بووبێتن. سەرەڕای ئەمانە دەبێ بزانن کە ئەم کارە چەندین سوودی تەندروستی هەیە کە لەوانەیە لێی ئاگادار نەبن و ئێمە لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

بەهێزکردنی ماسولکەکانی مل: کاتێک لە حەمام گۆرانی دەڵێن ئوکسیجنێکی زیاتر دێتە ناو جەستەتانەوە و جگە لە سیستمی هەناسەدان ماسولکەکانی مل، قوڕگ و دەموچاویش بەهێز دەبن.
سیستمی هەناسەدان باشتر کار دەکات: گۆرانی کوتن ماسولکەکانی دەوروبەری سک و قەفەزی سنگ دەخاتە گەڕ و لەم دۆخەدا سیستمی هەناسەدان بەهێز دەبێت.
کەمبوونەوەی پرخە: یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین سوودەکانی گۆرانی گوتن لە حەمام کەمبوونەوەی پرخەیە. پسپۆڕان دەڵێن گۆرانی گوتن بە دەنگی بەرز لە حەمامدا حەنجەرە دەورووژێنێت و بەم جۆرە پرخە کەم دەبێتەوە.
رێکخستنی تیرۆئید: کاتێک لە حەمام گۆرانی دەڵێن غودەی تیرۆئید دەورووژێت و میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەبێتەوە و ئەمەش ریک ئەو بابەتەیە کە بۆ دابەزینی کێش پێویستە.
کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ
: یەکێک لە سوودە گرنگەکانی گۆرانی گوتن لە حەمام کەمبوونەوەی ئێش و ئازارە دەروونیەکانە، دەروونناسان هەندێک جار بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، پێشنیاری گۆرانی گوتن لە شوێنە داخراوەکان، بۆ نموونە حەمام، بە نەخۆشەکانیان دەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved