12/6/2021 12:25 PM

سوودەکانی شۆردنی لووت بە گیراوەی ئاو و خوێ

یەکێک لە شێوازە زۆر کۆنەکان کە جگە لە پاککردنەوەی لووت و لەناوبردنی میکرۆبەکان، هۆکاریشە بۆ بەهێزکردنی توێژی دەرەوەیی ناو لووت، بەکارهێنانی ئاو و خوێیە بۆ شوردنەوەی لووت. زۆرینەی ئێمە پاش تووشبوون بە نەخۆشییەکان بۆ نموونە هڵامەت، کاتێک بەهۆی هەوکردن بۆری هەناسەدان دادەخرێت بۆ کردنەوەکەی ئاو و خوێ بەکار دێنین. لەدرێژەدا بەشێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم گیراوەیە دەخەینە روو.

چارەسەر و کەمکردنەوەی نیشانەکانی سینۆزیت: ئەو مووە وردانەی ناو لووت بە گشتی داوێکن بۆ گرتنی میکرۆب و مەوادە زیانبەخشەکان بۆ ئەوەی نەیەنە ناو جەستەوە بەڵام لە کاتی نەخۆشیدا قەبارەی میکرۆبەکان زیاد دەکات و ئەم مووانە ناتوانن وەک پێویست بەرگری بکەن. ئاو و خوێ یارمەتیدەری سیستمی لووتە و دواتر ئێشی سینووسەکان کەم دەکاتەوە.
بەکارهێنانی ئاو و خوێ وەکوو مادەیەک بۆ شۆردنەوەی ددان: ئەگەرچی بەکارهێنانی گیراوەی ئاو و خوێ سوودی دەم‌شۆرە ئاساییەکانی نییە بەڵام جێگرەوەیەکی باشە بۆ ئەم مەوادە و دەتوانن لە دوای شۆردنی ددان بە فڵچە ئاو و خوێ لە دەمتان رادەن و بەم جۆرە بەرگیری لە خراپبوونی ددان دەکەن.
بەرگیری لە نەخۆشییەکان دەکات: شۆردنی رۆژانەی لووت بەرگیری لە هەڵامەت، کۆکین، ورووژانی چاو و لووت و قوڕگ، بێخەوی و سەرئێشە دەکات.
میکرۆبەکان لەناو دەبات: شۆردنی لووت بە گیراوەی ئاو و خوێی 90٪، بەشێکی زۆر لە میکرۆب و مەوادەی هۆکاری نەخۆشین لەناو دەبات و تەندروستیتان ناکەوێتە مەترسییەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved