12/6/2021 01:20 PM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 12.06.2021


کاور 
لەم ڕۆژانە لەوانەیە کارێک ئەنجام بدەیت کە بەڕای خۆت زۆر جێی مەترسی نەبێت، بەڵام وریابە کە ئەم کارە مەترسی زیاترە لەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە و ڕەنگە پەشیمانی بەدوادا بێت کەوابوو باشتر بیری لێبکەوە، لەلایەنی ئابوورییەوە ئەگەر لە دۆخێکی جێگیردا دەژیت و سەربەخۆییت هەیە، بەومانایە زیاتر لە داهاتت خەرج بکەیت یان بەبێ بەرنامە خەرج بکەیت، تۆ کەسێکی دڵئاوایت بەڵام وریابە کە چەند کەسێک دەیانهەوێت بەدڵێکی ناحەزەوە پارەت پێ خەرج بکەن، لەلایەنی سۆزدارییەوە زۆر گرنگە کە بتوانی هاوسەنگی رابگریت لەنێوان خۆشەویستەکەتدا و ئەندامانی خێزانەکەت.


گا
ئەگەر لەناو کەسانی بورجەکەتدا تۆ ئەو کەسەی وا لەلایەن خۆشەوسیتەکەتەوە بەهایەکی زۆرت پێدەدرێت و بەتەواویی پشتیوانیت لێدەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە ڕۆژێکی خۆش و رۆمانسیت لەپێش بێت، بەم پێشبینییەوە تۆش ئامادە بە کە ئەو سورپرایز بکەیت و ئەم کارە کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی لەسەر پەیوەندیییەکەتان دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەوڵبدەیت لەم ماوە کاتییە دیاریکراوەدا، کارەکانت لەکاتی خۆیدا و بەباشترین شێوە ئەندانجام بدەیت، ئەگەری زۆرە سەرکەوتنی گەورە بدەست بهێنیت، کەوابوو سەیری هێماکان بکە جددی بە لە هەوڵەکانت و بە هەموو شێوەیەک متمانەت بە خۆت هەبێت.


دوانە 
بە هیچ شێوەیەک وا بیرمەکەوە کە کارەکان هەموو بەپێی بەخت و چارەنووس بەڕێوەدەچن، ئەمە هەڵەیەکی کوشەندەیە، پێشبینییەکان تەنها کاتێک وەدی دێن کە خۆت هەوڵی پێویست بدەیت و ژیرانە هەنگاو بنێیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەست دەکەی کەوتوویتە دۆخێکەوە کە دەربازبوونت ئاسان نییە، باشترە ڕاوێژ بە کەسانی شارەزاوە بکەیت، بەپێی نیشانەکان بەئاسانی ئەم دۆخە تێدەپەڕێنیت، لەلانی سۆزدارییەوە بزانە کە خۆشەویست وەکوو گوڵ وایە، گەر ئاوی نەدەیت و لەئاستی کەمتەرخەم بیت، ئەو سیس دەبێت و دادەمرکێ و گەشی بە روخسارییەوە نامێنێت، کەوایە سەرەڕای کاری زۆر و نەبوونی کات، پێوسیتە کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت دابنێیت، یان لە ڕێگەی چەند کارێکی سادەوە پیشانی بدەیت کە ئەو گرنگترین کەسە لە ژیانی تۆدا، لەم کارەت پەشیمان نابیتەوە.


قرژاڵ 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەو ئەرکە زۆرە وا لە ئێشتادا کەوتۆتە سەر شانت  وایکردووە تا زیاتر لە ڕابردوو تووڕە و نیگەران بیت،  باشترە لە شوێنی کارەکەت تووڕەبونەکانت جێبهێڵیت و ئینجا بە ڕوویەکی کراوەوە بگەڕێیتەوە بۆ لای ئەندامانی خێزانەکەت، ئەگەر ئەوە هەیە کە بەهۆی جیاوازی بیرکردنەوەوە  ئەم چەند ڕۆژە لەلایەن خێزانەکەتەوە کەمترین پاڵپشتیت بۆ بکرێت بەڵام باشترە نیگەران نەبیت و بیر لە دروستبوونی بڕیارەکەت و دروست جێبەجێکردنی بکەیەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە بەپێی نیشانەکان ئەگەر تۆ ئەو کەسە بوویت وا دوێنێ باسی باشیی پەیوەندیی خۆت و خۆشەویستەکەتت کرد، ئەوە دوو کەس خەریکەن ئیرەییت پێدەبەن و وزەی نەرێنیت بۆ دەنێرێن، تا سێ ڕۆژ زیاتر ئاگاداری باری تەندروستیت و هەروەها ئاگاداری پەیوەندییەکەتان ببە.

 
شێر
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا هەست دەکەیت کە پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت زۆر باشە و ئەگەر حەزدەکەیت ئەم پەیوەندییە سۆزدارییە بپارێزیت، بەپێی نیشانەکان ئەبێ کارێکی خێرخوازانە ئەنجام بدەیت و وزەی ئەرێنی ئەو کەسانە ڕابکێشی وا چاکەیان لەگەڵدا دەکەیت و بیکەیت بە قەڵغان تا بتپارێزن، بەڵام بە دڵنیاییەوە نابێ ئەم کارە وەکوو قەرز ئەنجام بدەیت، بە دڵێکی کراوە و لە ڕێگەی خوادا ئەنجامی بدە، خۆی کاری خۆی ئەکات، لەلایەنی ئابورییەوە ئەگەر تا ئەم کاتەش سەربەخۆ نەبوویت، بزانی کە سەربەخۆیی ئابووری ژیانت دەگۆڕێت و بەم کارە ئەچیتە قۆناغێکی نوێ لە ژیانەوە کە ئەزموونت نەکردووە، تۆ کەسێکی بەتوانای، گومانت لەوە نەبێت، تەنها هەوڵبدە هێماکان ببینیت و سوود لە تواناکانی خۆت وەربگریت.


فەریک
بەم زووانە بۆت ڕووندەبێتەوە کە كێشەكان بەو ڕادەیە گەورە نین وا خۆت بیری لێدەکەیتەوە، ژیرانە هەنگاوی نوێ بنێ و بزانە کە ئەمە دەتبات بەرەو سەركەوتن، لەلایەنی داراییەوە ئامادەی بیرکردنەوەت بەرەو بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بگۆڕە، هەڵبەت ئەم گۆڕانە ئەبێ هاوکات بێ لەگەڵ هەوڵی زیاتر، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر بیری لە داهاتوویەکی خەیاڵاویی دەکەیتەوە، باشترە بزانیت کە ژیانی راستەقینەمان لەگەڵ خەونەکانمان جیاوازە، ئەبێ بۆ گەیشتن بە خەونەکانمان هەوڵ بدەین دەنا قەت وەدەی نایەن، ئامۆژگاری بورجەکەت بۆ تۆ ئەوەیە کە لە کەسێک بگەڕێیت کە هاوشێوەی خۆت بیربکاتەوە و بتوانیت لەگەڵی ئارام بیت نەک کەسێک کە لە ڕێگەی ئەوەوە خەیاڵە ماددییەکانت وەدی بهێنیت، بێگومان پێویستە لەم شێوە بیرکردنەوەیە دووربکەویتەوە.


تەرازو
بەپێی نیشانەکان لەم ڕۆژانەدا ئەگەری ئەوە هەیە کە زۆر دڵخۆش بیت و بە تەواویی ئەرێنی بیر بکەیتەوە، هەروەها ئەندامانی خێزانەکەت و کەسانی دەوروبەرت خۆشییەکی زیاترت پێدەبەخشن، لەلایەنی پیشەییەوە بزانە کە لە ڕێگەی کارکردنی جددی و هەروەها ڕاستگۆییەوە دەتوانیت سەرکەوتن دەستەبەر بکەیت، هاوکات ئەگەری ئەوە هەیەلە ژیانی تایبەتیتدا بەرەوڕووی هەندێک کێشە ببیتەوە بەڵام جێی نیگەرانی نییە چونکە بە ئاسانی و بە پشتیوانی ئەندامانی خێزانەکەت چارەسەر دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە ئەم ماوەیە زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت قسە بکەیت و ئەگەر کێشەیەکی فکری لە نێوانتاندا هەیە، پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن، لەلایەنی تەندروستییەوە خواردنی شەکر و شیرینی کەم بکەوە.


دوپشک 
ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ بەبەراود لەگەڵ ڕۆژانی ڕابردوو هەندێک گرژی بکەوێتە نێوان خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت، ئەگەر خۆت دووربخەیتەوە  لە تووڕەبوون و بە زمانێکی نەرم لەگەڵیان قسە بکەیت، ئەم دۆخە کۆتایی دێت و خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ ناوتان، لەلایەنی پیشەییەوە بزانە کە سەرکەوتن تەنها بە خۆماندووکردن بەدەست نایەت، پێویستە ئەم هەوڵانە لە ئاراستەیەکی دروستدا بن تا بگەن بە مەبەست، ئەگەر هەوڵەکانت ناگەنە ئەنجام، لەوانەیە پێویستت بە بەخۆداچوونەوە بێت، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ئاراستەیەکی جیاواز لە ئاراستەی توانا دەروونییەکانی خۆتدا خەریکی هەوڵدان بیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر کەسێکی کە هەست بە ترسێکی زۆر دەکەیت لەوەیکە خۆشەویستەکەت جێتبهێڵێت، بزانە کە ئەم ڕوانینەی تۆ دەبێتە هۆکار کە هەندێک کار بکەیت کە ڕێک ئەم ئاکامەی لێبکەوێتەوە، کەوابوو بە هیچ شێوەیەک نابێ بترسیت و نابێت ڕۆڵ بنوێنیت.


کەوان
ئەگەر ئەم ڕۆژانە لەلایەنی پیشەییەوە فشارێکی زۆر کەوتۆتە سەرت، باشترە یارمەتی هاوپیشەکانت قەبووڵ بکەیت، ئەم کارە چەند ئاکامی باشی دەبێت کە جێبەجێبوونی کارەکانت تەنها یەکیانە، لەلایەنی داراییەوە ئەگەری ئەوە هەیە پارەیەک بێتە دەستتەوە، بەپێی پێشترێتی خەرجی بکە، بەتایبەتی ئەگەر بەتەمای کارێک دەست پێبکەیت تەرخانی بکە بۆ ئەو مەبەستە، دەنا دواتر ئەگەری ئەوە هەیە وەکوو لەدەستدانی دەرفەتێک خەفەتی بۆ بخۆیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هۆکارێک هاتۆتە پێشەوە کە ناچار بوویت دەست لە خۆشەویستەکەت هەڵبگریت، لۆمەی خۆت مەکە و زیاتر لەوە خۆت سەرکۆنە مەکە چونکە تۆ بەم کارەت وزەی نەرێنی بۆ ئەویش دەنێریت و ناهێڵیت بڕیاری دروست بدات.


گیسک
بزانە ئەو کەسانەی وا چاکەی کەسانی دیکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن، لەلایەن کۆمەڵگاوە کارەکەیان بە خراپ سەیر دەکرێت و ئەمەش وزەیەکی نەرێنی زۆریان بۆ ڕەوانە دەکات و هەر ئەمەش وادەکات هەست بە خۆشی نەکەن یان بەردەوام بەرەوڕووی کێشە و مەشاکیل بن لە ژیاندا، کەوایە ئەگەر ئەم خووەت هەیە هەوڵ بدە وازی لێبهێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە گۆڕانێکی تایبەت و بەرچاو نابیندرێت مەگەر ئەوە کە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر هەوڵێکی جددیت دابێت و ئەمڕۆ ئەنجامەکەی وەربگریتەوە، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە خۆت لە هێندێک کەسی تایبەت دووربخەیەتەوە، بۆ ناسین ئەو کەسانەش تەنها دەبێ سەیری هێماکان بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر بۆت دەگونجێ لەم ڕۆژانەدا هەوڵی خۆشحاڵکردنی خۆشەویستەکەت بدە چونکە روتین بوون زیانی هەیە بۆ پەیوەندی سۆزداری، ئەگەر دەتهەوێت کێشت دابەزانیت، بەقسەی ئەم و ئەو مەکە، سەردانی پزیشکی تایبەت بکە و سوود لە وەرزش وەربگرە.


سەتڵ
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەندێک گرفت هاتۆتە سەر ڕێگەت، بزانە کە پێویستە هەم خۆڕاگر بیت و هەمیش هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەیت کە ئەمەش بە بیرکردنەوە و هاوفکری کردن لەگەڵ کەسانی شارەزاوە بەدەست دێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر کەوتوویتە دۆخێک دەبێ لەنێوان خانەوادەکەت و خۆشەویستەکەتدا یەکیان هەڵبژێریت، ئەگەر لە خۆشەویستەکەت دڵنیایت کە تاوانی نییە و هەروەها بۆخۆشت لەلایەنی ئابوورییەوە سەربەخۆیت بۆ ماوەیەک لە خانەوادەکەت دووربکەوە، بەڵام هەرگیز بەتەواویی وازیان لێمەهێنە و هەوڵبدە ئەم کارە وەکوو چارەسەرێک بەکار بهێنیت.


نەهەنگ
ئەگەر تۆ کەسێکی کە بەئاسانی متمانە بە خەڵک دەکەیت و لەبەر دڵپاکی خۆت نهێنییەکان دەدرکێنیت، پێویستە بەخۆتدا بچیتەوە، ئەگەرچی سادەبوون ئارامی بەخشە بۆ باری دروونی مرۆڤ، بەڵام بزانە لەم رێگەیەوە خاڵە لاوازەکانی خۆت دەخەیتە بەردەمی کەسانێک کە نازانیت لە داهاتووشدا هەر دۆست و هاوڕێ دەمێننەوە یان دەگۆڕێن، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر لەم ماوەیەدا چوویتە ناو پەیوەندییەکی تازەوە، باشترە هاوسەنگی ڕابگریت، نەک ئەوە بێت کە هەموو شتێک باس بکەیت و نەک بەم شێوەیە کە هەستەکانی خۆت بەربەستیان بۆ دروست بکەیت و دەرفەتی ئەوە نەدەی پەیوەندییەکەتان گەرمتر و پتەوتر بێت، ئامۆژگاری بورجەکەت پێت دەڵێ کە وەرزشی بەیانان سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دەرونیت کەوابوو لێی خافڵ مەبە.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved