13/6/2021 12:02 PM

هۆکارەکانی گەرمداهاتنی بەری قاچ چییە؟

لەوانەیە ئێوە لەو کەسانە کە لانیکەم چەند جار لە ماوەی ژیانتاندا هەستتان بە گەرمداهاتنی بەری قاچتان کردبێت. ئەم هەستە ناخۆشە زیاتر شەوانە روو دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوان بە رێدا بڕۆ. ئەم کێشەیە ناوی "نۆرۆپاتی/ Neuropthy"ـیە. لەدرێژەدا بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە دەخەینە بەر باس و دواتر چارەسەرەکانیشی دەخەینە روو.

*قەڵەوی و زیادبوونی کێش
*گیرۆەبوون بە جگەرە
*خواردنەوەی کحول
*دڵەڕاوکێ و ناجێگیربوونی باری دەروونی
*لەبەرکردنی گۆرەویەک کە لە مەوادی دەسکرد بەرهەم هاتووە
*نەخۆشیی شەکرە
*کەمبوونی ڤیتامین B6 و B12
*کێشەکانی گورچیلە

پزیشک لەدوای پشکنینی جەستەی تووەشبووەکە هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە ئەدۆزێتەوە و دەرمانی تایبەتتان پێ دەدات بەڵام هەندێک رێکار و چارەسەر هەن کە بۆ بەرگیری لە گەرمداهاتنی بنی قاچ بەسوودن و لە ژێرەوەدا باسیان دەکەین:

*گۆرەوی و پێڵاوی گونجاو بەکار بێنن
*بەردەوام گۆرەوییەکانتان بگۆڕن و بیشۆرن
*خۆتان بپارێزن لە پیاسەکردن و وەستانی درێژخایەن
*واز لە کحول و جگەرە بهێنن
*لە مەلەوانگە و حەمامدا وریای هەوکردنە کارگییەکان بن
*بەر لە خەوتن قاچەکانتان چەند خولەک لە ئاوێکی فێنک بخەن و مەساجی بکەن.

 

سەرچاوە: rooziato

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved