13/6/2021 12:06 PM

سوودەکانی سیری رەش

سیری رەش هەمان سیری سپییە کە ترشاوە و سوودە تەندروستییەکانی ٤ بۆ بەرابەری سیری سپییە. بۆ هەڵترشانی سیری سپی پێویستە 50 بۆ 90 رۆژ لە گەرمیی 60 بۆ 77 دەرەجەی سەنتیگراد و شێداری 80 بۆ 90٪ـدا بمێنێتەوە. دواتر سیرەکە رەش دەبێت و حاڵەتی جیل بە خۆیەوە دەگرێت و شیرین دەبێت. لەدرێژەدا هەندێک لە سوودەکانی ئەم جۆرە سیرە دەخەینە روو.

پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت: سیری رەش دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنت و مادەیەکی بەهێزە بۆ هەرس، سیری رەش سۆلفۆر لینۆلئیک ئاسیدی تێدایە و 18 بۆ 20 جۆر ئاسید ئامینی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.
کەمکردنەوەی فشاری خوێن: سیری رەش 10 بەرابەر زیاتر لە سیری ئاسایی بەرگیری لە ئازارەکانی دڵ دەکات و خوێن تراو دەکاتەوە. سیری روش چەورییە زیانبەخشەکان کەم دەکاتەوە و بەم جۆرە بەرگیری لە تەنگبوونەوە دەمارەکان دەکات.
بەرگیری لە شێرپەنجە: هەر وەک باس کرا سیری رەش پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ئەم مادەیەش کاریگەریی رادیکاڵە ئازادەکان لەنا دەبات، واتە ئەو پێکهاتانەی هۆکاری شێرپەنجەن. ئەو گۆگرد و سۆلفۆرەی ناو سیری رەشیش تایبەتمەندیی دژەشێرپەنجەیان هەیە، بەتایبەی شێرپەنجەی ریخۆڵە.
کەمکردنەوەی کێش: بەپێی توێژینەوەکان خواردنی سیری رەش چەورییەکانی ورگ کەم دەکاتەوە. خواردنی سیری رەش میتابۆلیزمی جەستە رێک دەخات و بەم جۆرە بەرگیری لە پاشەکەوتی چەوری، واتە هۆکاری سەرەکی قەڵەوی، دەکات.
بەرگیری لە ماندوویەتی درێژخایەن: خواردنی سیری رەش بۆ وەرزشوانان و ئەو کەسانەی چالاکیی جەستەییان زۆرە بەسوودە چونکە رادەی خۆڕاگری جەستەیان زیاد دەکات و ناهێڵێت بەخێرایی ماندوو بن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved