14/6/2021 09:42 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 14.06.2021


کاور 
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا هەست دەکەی تەندروستی خۆشەویستەکەت تەواو نییە، هەوڵبدە گرنگی زیاتری پێبدەیت، ئەم کارەت هەم وزەی ئەرێنییە بۆ ئەو و خێراتر چاک دەبێتەوە و هەمیش هۆکارە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەکەتان، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەست دەکەیت دەستکەوتەکانت بە ئەندازەی ماندوبوونت نییە، کاتێک دابنێ بۆ پشوو، ئینجا بە خۆتدا بچۆروە، رەنگە تۆ لە شوێنی خۆت نەبیت و گۆڕانێک پێویست بێت، بەڵام ئامۆژگاری بورجەکەت بۆ تۆ لەم ڕۆژانەدا ئەوەیە کە هیچ بڕیارێکی بەپەلە نەدەیت و بەردەوام ڕاوێژ بکە، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر کێشت لە ستاندارد زیاترە، لە خواردنی شەکر زۆر زیاتر زیانمەند دەبیت و پێویستە کەمی بکەیتەوە.


گا
بەپێی نیشانەکان لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەری ئەوە زۆرە کە کارەکانت بەو شێوەیە نەبن وا خۆت پلانت بۆ دانابوون، بۆ دەستەبەرکردنی و بەدەستهێنانی سەرکەوتن پێویستە هەوڵبدەیت لە سترێسەکانت کەم بکەیتەوە، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر هەست دەکەی پارەیەکی زۆرت بۆ شتی بێ ئیستفادە خەرج کردوە، بۆ دووبارەنەکردنەوەی ئەم حاڵەتە سەرەتا پێویستە فێکر خۆ کۆنترۆڵکردن بیت، ئینجا پێشترێتی بدەیت بە ویستەکانت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەست بە دڵخۆشی زۆر دەکەیت، ئەوە بزانە کە مەرج نییە ئەو دڵخۆشییە هەمیشەیی بێت، کەوابوو پێش ئەوە هەر بڕیارێکی جددی بدەیت حەتمەن دووجار بیری لێبکەرەوە.


دوانە 
ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ماوەیە لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بەباشی بڕواتە پێشەوە و سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنیت، بەو مەرجەی سەیری هێماکان بکەیت و پشتگوێیان نەخەیت، لە ژیانی تایبەتیتدا هەوڵبدە گرنگی زیاتر بدەیت بە کەسە نزیکەکانت، بە دەرد و مەرگیانەوە بە تا ئەوانیش بەرامبەر بە تۆ هەر بەم شێوەیە بن، بزانە کە لەم ڕۆژانە ئاستی وزەی ئەرێنی تۆ بەرزە و دەتوانی سودی زۆری لێوەربگریت، بۆ ئەم بابەتە خۆت بیربکەوە و بڕیار بدە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەم ڕۆژانە ئەگەر هەست دەکەیت کەسی ونبووی خۆت دۆزیوەتەوە، هەستێکی ئاساییە چونکە هەموو هێماکان بەم جۆرە شەرحی سۆزداری تۆ دەکەن، بەڵام نابێ ئەم هەستە لای هەموو کەسێک باس بکەیت.


قرژاڵ 
ئەگەر ئەم ماوەیە بەهۆی بەکارهێنانی وشەی زبرەوە، دڵی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتت ڕەنجاندووە، هەوڵی قەرەبووکردنەوەی بدە، چونکە ئەو هەستە ناخۆشەی ئێستات، خەریکە ئاستی وزەی نەرێنیت بەرزدەکاتەوە و ئەم کاریگەری لەسەر دۆخی دەروونیت دەبێت و لەو ڕێگەیەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو ژیانت دادەنێت، دەتوانی داوای لێبوردنی لێبکەیت و بە کڕینی دیارییەک دڵخۆشی بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە بزانە کە تۆ تەنها لایەکی پرسەکەی، گرنگ ئەوەیە بەردەوام لە هەستی خۆشەویستەکەت ئاگادار بیت، سەیری هێماکان بکە چونکە لەم ڕۆژانەدا چەند وانەی گرنگی خۆشەویستیت پێ دەبەخشن، لەلایەنی تەندروستییەوە خۆت بپارێزە لە زیادەڕەوی کردن لە خواردندا.

 
شێر
ئەم ماوەیە بەپێی نیشانەکان دەرفەتێکی باشە تا گۆرانکاری بکەیت لە شێوەی هەڵسوکەوتت لەگەڵ خۆشەویستەکات، ئەگەر هەست بە بێ هیوایی دەکەیت و پێتوایە خۆشەویستەکەت خەریکە دووردەبێتەوە، بزانە کە گۆڕانکاری پێویستە، ئەگەر لەم ڕۆژانەدا هەنگاوی بۆ نەنێیتەوە ئیتر درەنگ دەبێت، هەوڵبدە سەرتا خۆت دڵخۆش بیت و دەرونت پڕ بکەیت لە وزەی ئەرێنی، ئینجا دەتوانیت ئەم وزە ئەرێنییە بگوازیتەوە بۆ خۆشەویستەکەت و ئەم مەترسییە هەندێک کەم بکەیتەوە، ئەگەر تا یەک هەفتەی دیکە هیچ نیشانەیەکی ئەرێنی نەبیتنیت، باشترە بە پەیوەندییەکەتدا بچیتەوە زیاتر لەوە ژیانی خۆتی بۆ تەرخان نەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە لەگەڵ هەوڵەکانت سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و جێی نیگەرانی نییە، بەڵام بۆ سەرکەوتنی زیاتر پێویستت بە بیرۆکەی نوێ و باشترە، سەیری هێماکان بکە خۆیان نیمایش کردووە.


فەریک
بەپێی نیشانەکان ئەگەری زۆرە کە لەم ڕۆژانەدا لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بەباشی بڕۆنە پێشەوە، بەڵام ئەگەر دەتهەوێ بگەیت بە ئامانجە سەرەکییەکەت، جگە لە هەوڵدان پێویستت بە ئەزموون و فێربوونە، تۆ کەسێکی بەتوانا و خاوەن بەهرەیت، گرنگی زیاتر بدە بە ویستە دەروونییەکانت، ئەوان ڕێنوێنیت دەکەن بۆ سەرکەوتن بۆ گەیشتن بە ئامانج، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر خۆشەویستەکەت گومانی لەلا دروست بووە دەربارەی تۆ، باشترە بە ئارامی قسەی لەگەڵ بکەیت و جوان بۆی شیبکەیتەوە کە ئەو تووشی هەڵە بووە و تۆ کەسێکی بەوەفایت، بەڵام ئەبێ زۆر وریا بیت چونکە هێماکان ئاماژەیان بە ڕووداوی باش و دڵخۆشکەر کەم بۆتەوە.


تەرازو
بەپێی نیشانەکان ئەم ماوەیە پێویستە زیاتر لە رابردو گرنگی بە لایەنی تەندروستیت بدەیت، ئاستی وزەی ئەرنیت کەم بۆتەوە و ئەمە مەترسی نەخۆشکەوتنی زیاد کردووە، پشتگوێی مەخە چونکە جەستەیەکی ناتەندروست چانسی بۆ هەموو سەرکەوتنێت کەم دەبێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە نابێ ئەم ماوەیە خۆت زۆر ماندوو بکەیت، ئەگەر کارت زۆرە و دەرفەتت کەمە، لەوانەیە بەرنامە و پلانت نەبێ بۆ ئەنجامدانی، هەوڵبدە لەو ڕێگەیەوە قەرەبووی بکەیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە بەردەوام قسەی خۆشت لەسەر زار بێت و هەستێکی خۆش بۆ خۆشەویستەکەت دروست بکەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە باسی ژیانی دڵخواز بکەن تا ئاشکرا بێت کە تا چەندە هاوشێوە بیردەکەنەوە و خولیاکانتان وەکو یەکە، ئەم کارە هەر ئەنجامێکی بێت، لە کۆتاییدا پەشیمان نابیتەوە.


دوپشک 
بەپێی نیشانەکان لەم ڕۆژانەدا ئەو کەسانەی لەدایکبوی بورجی دووپشکن و هەست بە دڵتەنگی دەکەن، ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەنی پیشەییەوە تووشی چەند بەربەستێک ببنەوە، ئاستی بەربەستەکان بۆ هەر کەسێک جیاوازە، بەڵام ئەوەی وا دەتوانێ یارمەتیدەر بێت ئەرێنی بیرکردنەوە و متمانەبەخۆبوونە، ئەمانە فەرامۆش مەکە و بزانە ئەستێرەی بەختت پشتی لە خۆر نەکردووە تا ئێستاش، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەوە بزانە کە خۆشەویستەکەت تۆی زۆر خۆش دەوێت و پێویست ناکات نیگەران بیت لەوەی کە کەسێک جێگەی تۆ بگرێتەوە،  بەڵام بۆ ئەوەی کاریگەری وزە نەرێنییەکان کەم بکەیتەوە باشترە گەشبین بیت بە داهاتوو، کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکەیت و لە پلانەکانتدا شەریکی بکەیت.


کەوان
ئامۆژگاری بورجەکەت گرنگیدانە بە خۆت، ئەگەر هەست دەکەی بۆ ئەنجامی زۆر کار توانا یان بەهرەی پێویستت نییە و ئەمەش وایکردووە زیاد لە پێویست کەسێکی شەرمن بیت، پێویستە بزانیت کە بورجەکەت لەم ڕۆژانەدا پڕە لە وزەی ئەرێنی، بە یارمەتی ئەندامانی خێزانەکەت ئاراستەی دروست بدۆزەرەوە و مەوەستە لە هەوڵدان، ئەگەری زۆرە  بتوانیت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت و دۆخی ژیانت بە تەواویی بگۆڕیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئەم ماوەیە چەند ڕووداوێک دێنە پێشەوە کە دڵخوشکەر نین، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەری ئەوە هەیە خۆشترین بیرەوەرییەکان تۆمار بکەیت، کەوابوو کاتی خۆیەتی کە دڵخۆش بیت بە ژیان و داهاتوو.


گیسک
لەلایەنی پیشەییەوە نابێ خۆت بەتەواویی ماندوو بکەیت و هەوڵبدە لە نێوانی پشوو وەرگرتن و چالاکییەکانتدا هاوسەنگی ڕابگریت، ئامۆژگاری بورجەکەت لەم ڕۆژانەدا بۆ تۆ ئەوەیە کە لە شوێنێکی ئارام دابنیشت و بیر لە داهاتوو و خولیاکانت بکەیتەوە و پلانیان بۆ دابنێت، هەوڵبدە بە بوونی خۆت دڵخۆش بیت و بەم خۆشییە خۆت پڕ بکە لە وزەی ئەرێنی، ئەگەر لەم کارەدا سەرکەوتوو بیت گەیشتن بە ئاواتەکانت نزیک دەبێتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ڕاگرتنی هاوسەنگی دەربارەی دەربڕینی هەستەکان ئەگەرچی کارێکی قورسە، بەڵام لە سەرەتای ناسیاوییدا زۆر پێویستە، کەسانێک باست دەکەن کە زۆر متمانەت پێیان هەیە، بۆیە پێویستە بە پەیوەندییەکانتدا بچیتەوە.


سەتڵ
هەوڵبدە ئەو کەسانە لەبیر نەکەیت وا هەموو کات دڵسۆزی تۆ بوون، بەتایبەتی خۆشەویستەکەت، زیاتر گرنگییان پێبدە و وزەی ئەرێنی خۆتیان بۆ بنێرە، بەپێی نیشانەکان ئەم ڕۆژانە کاتێکی گونجاوە بۆ بەسەربردنی کات و ساتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لەلایەنی پیشەییەوە تەنها کاتێک هەوڵی جددی بۆ کارێک بدە کە بەتەواوی بڕوات پێی هەیە و دڵخۆشی پێی، تەنها لەم ئەگەرەدایە کە نزیک دەبیتەوە لە گەیشتن بە ئامانج و خولیاکانت، لەلایەنی تەندروستییەوە، ئەم ماوەیە بە هۆی وزەی تایبەت بە خۆراکەوە ئەگەری ئەوە هەیە زیاتر بخۆیت، بەڵام ئەبێ بەهەموو شێوەیەک پێش بەم شتە بگریت دەنا دواتر پەشیمان دەبیتەوە.


نەهەنگ
لەبیری مەکە کە گوێ کردن لە قسەی کەسانی چواردەورت بۆ تۆ زۆر باشتە و دەتوانی سوودی لێوەربگریت، بەڵام ئەبێ ئاگادار بیت کە مەرج نییە رێک بە دڵی ئەوان بجوڵێیتەوە و هەڵسوکەوت بکەیت و لە ئاراستەی قسەکانی ئەواندا هەنگاو بنێیت، گوێیان بۆ بگرە بەڵام لە کۆتایی ئەوە خۆتی کە ئەبێ بڕیار بدەیت، لەم ڕۆژانەدا مەترسی نەخۆشی بۆ تۆ هەندێک بەرزبۆتەوە، خۆت پبارێزە و خواردنی شەکر و شیرینی و چەوری کەم بکەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەری ئەوە هەیە خۆشەویستەکەت بە شێوەیەک هەوڵی خۆشحاڵکردنت بدات، لە بەرامبەردا تۆش دەتوانیت بە قسەی خۆش کاریگەری ئەرێنی خۆت دابنێت و ببیتە هۆکاری دڵخۆشی زیاتر.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved