14/6/2021 12:09 PM

بۆ ژنان خێراتر لە پیاوان پیر دەبن؟

ژنان بەنیسبەت پیاوان ماوەیەکی زیاتر لە ژیاندا دەبن و ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ ئەوان، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە ئەم هەواڵە خۆشە بە بابەتێکی دیکە لەوانەیە تاڵ ببێت. راتە کە کە ژنان بەگشتی تەمەندرێژتر لە پیاوان بەڵام خێراتر لە پیاوان پیر دەبن و ئەم بابەتەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەدەین.

ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی دڵەڕاوکێ دەبن: ژنان بەردەوام رووبەڕووی دڵەڕاوکێ دەبنەوە؛ بەتایبەت ئەگەر کێشەکان پەیوەندیان بە کار و پیشەکەیانەوە هەبێت. کێشە هۆرمۆنییەکانیش ئەم کێشەیە قووڵتر دەکاتەوە. بەرزی و نزمیی هۆرمۆنەکان رێگە بۆ خەمۆکی خۆش دەکەن و سەرجەم ئەم بابەتانە هۆکارن بۆ پیربوون.
مناڵبوون هۆکارە بۆ پیربوونی خێرای ژنان: بەپێی توێژینەوەکان دووگیانی دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان 11 ساڵ بەتەمن‌تر بێنە بەرچاو. سترێسی سەردەمی دووگیانیش کاریگەری لەسەر ئەم رەوتە هەیە.
پێستی پیاوان ئەستوورترە: پێستی پیاوان بەنیسبەت ژنان 25٪ ئەستوورترە. هەر بۆیە چرچییەکی کەمتر لەسەر دەموچاوی پیاوان بەدی دێت و هەر ئەمەش هۆکارە بۆ پیرتر دەرکەوتنی ژنان.
ئاستەکانی تێستێسترۆن جیاوازن: سترۆژێن بەرپرسی گەنجێتیی روخساری ژنانە و ئەم بەرپرسایەتیە لە پیاواندا لە ئەستۆی تێستێسترۆنە. ئاستی تێستێسترۆن لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن کەم دەبێتەوە. سترۆژێن کە هۆرمۆنێکی دژە پیرییە، خێراتر لە تێستێسترۆن ئاستەکەی دادەبەزێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved