14/6/2021 12:10 PM

چەند هۆکاری سەرکەوتوونەبوونی رجێم کردن

لەوانەیە ئێوەش لەو کەسانە بن کە بەردەوام نیگەرانی بەرزبوونەوەی کێشی جەستەیانن و بۆ لەناوبردنی ئەم حاڵەتە پارێز دەکەن لە خواردنی خۆراکەکاندا و وەرزش دەکەن و شتی لەم چەشنە، بەڵام کاتێک خۆتان ئەکێشن دەبینن کە گۆڕانێکی ئەوتۆ بەسەر کێشتاندا نەهاتووە. لەم بابەتەدا چەند هۆکاری سەرکەوتوونەبوونی رجێم کردن دەخەینە روو.

ئایا زۆر بیر لە وەرزش کردن دەکەنەوە؟
زۆر کەس لەڕادەبەدەر بیر لە راهێنانە وەرزشییەکان دەکەنەوە. توێژینەوەیەک کە لەم بارەدا لە وڵاتی فەڕەنسا ئەنجام درا دەریخست هەر ئەم مەسەلەیە هۆکارە بۆ زۆرخۆری کەسەکان. دوکتۆر «کێری گلەسمان» دەڵێ ئەگەر دەتانهەوێ بەر لە وەرزش کردن شتێک بخۆن نابێ ژمارەی کالۆرییەکانی لە 150 زیاتر بێ.
ئایا لە شوێنی کارەکەتان هەمیشە دانیشتوون؟
دەرئەنجامەکانی زانکۆی «میسۆری»ـی کۆلۆمبیا باس لەوە دەکات ئەگەر بە ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسیی شوێنی کارەکەتان دابنیشم، جەستە ئەو ئەنزیمەی وا تایبەتە بە سووتاندنی چەوری و ناوی «لیپاز»ـە بەرهەم ناهێنێت. کەوابوو واباشە ناوبەناو جووڵەیەک بکەن و لە جێی خۆتان هەستن.
ئایا کەم دەخەون؟
کەم‌خەوی هۆکارە بۆ زۆرخۆری! بەپێی توێژینەوەیەک لە لە گۆڤارێکی پزیشکیی ئەمریکادا بڵاو بووەتەوە، دەرکەوت ئەو ژنانەی کەمتر لە ٤ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا دەخەون، رۆژی دوایی نزیکەی 300 کالۆری وزە و 21 گرام چەوریی زیاتر بەکار دێنن. کەوابوو هەوڵ بدەن ماوەیەک خەوەکەتان لە 7 کاتژمێر کەمتر نەبێت.
ئایا بەردەوام تووشی دڵەڕاوکێ دەبن؟
دڵەڕاوکێ بە هەر هۆیەک دروست بێت، هەر لە گۆڕینی پیشەوە هەتا کێشەکانی ناو خێزان، سیستمی رجێم کردن دەشێوێنێت. هۆکاری ئەم بابەتەش بەرهەمهاتنی هۆرمۆنی «کۆرتیزۆڵ»ـە کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا.

 

سەرچاوە: health

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved