14/6/2021 10:15 PM

کتێبی ژیاری كوردەواری كەوتە بەردیدی خوێنەران

كتێبی ژیاری كورد كە چەند باسێك لە مێژووی كوردو كۆمەڵی كوردەواری لەخۆدەگرێت، لەلایەن موتەلیب سەعید عومەر نووسراوەو ئامادەكاری بۆ كراوە.

كتێبەكە لە چەند بەشێك پێكهاتووە.

لە بەشی یەكەمدا نووسەرو ئامادەكار باس لە مێژوو و مێژووی نووسراو و نەنووسراوی كورد، ڕەچەڵەكی كورد، دەوڵەتی مادو سنووری جوگرافیای كورد دەكات.

لە بەشی دووەمدا چەند باسێك لەخۆدەگرێت، لەوانە كوردو پەیوەندی خێڵەكی، بایەخی ئابووری كوردستان، سەرچاوەی بژێوی گوندنشینەكان و كوردستان لەنێوان ململانێی نێودەوڵەتییەكان.

بەشی سێیەم باس لە زمانی كوردی و ڕۆڵی زمان لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵك دەكات.

بەشی چوارەم باس لە ئایین و ڕۆڵی مەلا لە كۆمەڵی كوردەواری دەكات.

بەشی پێنجەم گفتوگۆ گەڵ چەند كەسایەتییەكی گوندەكان دەكات بە مەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری مێژوویی، كۆمەڵایەتی و جوگرافی، بۆ ئەو مەبەستەش هەشت گوندی لە دەڤەری شارباژێر بەسەركردۆتەوە.

بەشی شەشەم بۆ دوو گوندی سنووری شارەزوورو هەورامان تەرخانكردووە كە چاوپێكەوتنی لەگەڵ چەند كەسێك كردووە سەبارەت بە مێژوو و ژیانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ڕووداوەكان.

ناوی كتێب/ ژیاری كوردەواری
نووسین و ئامادەكردنی/ موتەلیب سەعید عومەر
تیراژ/ 500 دانه
چاپخانە/ چوارچرا
ساڵی چاپ/ 2021
ترخ/ 6000 دینار

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved