14/6/2021 10:27 PM

رێنمایی بۆ ئەوەی كەم بخۆیت

بێگومان خواردنی خۆش هەموو كاتێك ئارەوودەكەین، بەڵام تا كەم بخۆیت بۆ باری تەندروستیت سوودی زیاترە، بەداخەوە لەكاتێكدا چەندجۆرە خواردنێكی خۆش لەبەر دەستمان بێت خۆمان پێناگیرێت تا كەم بخۆین، بۆیە لەوكاتانەدا بە ڕێژەیەكی زۆر خواردن دەخۆین و ئەوەش زیانبەخشەو لە كۆتاییدا زۆرجار پەشیمان دەبینەوە>

لەم بابەتەدا چەند رێنماییەك دەخەینەڕوو تا هەوڵبدەیت بەردەوام كەم بخۆیت.

1- لەوكاتانەدا گرنگی بەخواردنی مۆزو قاوەو توو بدە، ئەمجۆرە خواردنانە راستە شیرینن بەڵام سوودبەخشن بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەخواردنی شەكرو چەوری باشترن.

2- زۆر لەخۆت مەكە خواردن نەخۆیت، چونكە لەكاتێكدا رێگری نانخواردن دەكەیت لەپڕدا زۆر حەز بەخواردن دەكەیت و بەجارێك زۆر دەخۆیت.

3- لەكاتێكدا رێجیم دەكەیت، هەوڵبدە خۆڕاگربەو بەشێوەیەكی تەندروست رێجیم بكەیت، گەر لەكاتێكدا بەسەختی رێجیم دەكەیت لەپڕدا زۆر نان دەخۆیت.

4- لەكاتی كڕینی خواردندا بەوردی ئاگاداربە لەوجۆرە خواردنانەی كە هەڵیدەبژێریت، هەروەها بەهیچ شێوەیەك رێگا مەدە لەماڵەكەتدا خواردنی زیانبەخش هەبێت، بەوشێوەیە زیاتر گرنگی بەخواردنی بەسوود دەدەیت.

5- داوای هاوكاری لەخێزانەكەت بكە بۆئەوەی لە كاتی ئامادەكردنی خواردندا بزانێت كام جۆرە خوارنانە سوودبەخشن، هەروەها هاوكاریت بكەن بەشێوەیەك كە لەكاتێكدا پێكەوەن لەبەر چاوت جبس و شیرینی نەخۆن.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved