15/6/2021 11:05 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 15.06.2021


کاور 
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا خەریکی بەسەختی هەوڵ بۆ پەرەپێدانی پیشەکەت دەدەیت، بەپێی نیشانەکان تا ماوەیەکی دیکە ئەنجامی هەوڵەکانی خۆت بە شێوەیەکی ئەرێنی دەبینیت، بزانە ئەوەندەی هەوڵدان گرنگە ئەوەندەش دۆزینەوەی ئاراستەی دروست گرنگە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر کەسانی دەوروبەرت لەبەر شێوازی بیرکردنەوە و کارەکانت لۆمەت دەکەن، ئەگەر خۆت دڵنیایت لە باشیی کارەکانت ئەوە پێویستە ناکات توشی ترس و دڵەڕاوکێ ببیت، لە ئێستادا وزەی ئەرێنی تۆ بەرزە و دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی شوێن خەون و خولیاکانت بکەویت، لەلایەنی سۆزدارییەوە زیادەڕەوی مەکە لە نواندنی هەستەکانت چونکە بەداخەوە هەندێک کەس هەڵگری ئەم هەمووە خۆشەویستییە نین و بە خراپ لێی تێدەگەن.


گا
ئەگەر لەۆ ڕۆژانەدا و لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەرەوڕووی کێشە بوویتەوە، باشترە ڕاوێژ بە نزیکترین هاوڕێتەوە بگریت، هەوڵەکانت بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە دەگاتە ئەنجام بەو مەرجە خۆت خراپی نەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر دەتهەوێ بۆ ئاسانکاری خۆت کەسێک بکەیت بە شەریک، باشترە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانتان دیاریکراو و بە نوسراوە بێت، ئەگەر نا رەنگە زۆر بە خێرایی پەشیمان بیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئامۆژگاری بورجەکەت بۆ تۆ ئەوەیە کە سۆزدارییەک کە بەردەوام شەڕ و دڵهێشانی تێدابێت چارەنووسێکی گەشی نابێت، بەخۆت و بە پەیوەندییەکەتدا بچۆرەوە، لەلایەنی  تەندروستییەوە کێشەیەکی ئەوتۆت نییە بەڵام هەوڵبدە کاتی خەوتن و هەڵستانت بەپێی بەرنامە و دیاریکراو بێت.


دوانە 
ئەگەر لە ئێستاشدا تا رادەیەکی زۆر لە دووبارە بونەوەی ئەو رەفتارانە دەترسیت وا لە ژیانی سۆزدارانەی رابردوتدا روویاندا، ئەبێ بزانیت کە ئەو ترسەت نابەجێیە و ئەگەر بەردەوام بێت، دەرفەتی چێژوەرگرتن لە ژیانت لێدەستێنێت، بۆیە پێویستە لە ڕێگە راوێژکردن بە کەسە نزیکەکانتەوە هەوڵ بۆ لەناوبردنی ئەو ترسە بدەیت، ژیرانە شوێن حەز و خولیاکانت بکە و بزانە کە لەم کارەت پەشیمان نابیتەوە، بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی خەون بە کەسێکی ناسیاوەوە ببینیت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە نابێ ئەو کەسە بە هیچ شتێکی شاراوەی ژیانی تۆ بزانێت، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە بە خراپ و بە دژی تۆ بەکاری بهێنێت، لەلایەنی ئابورییەوە ئێستا ئاستی وزەی نەرێنی بەرزەو پیویستە پارەی کەمتر خەرج بکەیت.


قرژاڵ 
بەپێی نیشانەکان باشترە لە هەوڵە پیشەییەکانت بەردەوام بیت و لەگەڵ شکەستە چکۆلەکان پاشەکشە مەکە بەڵکو هەوڵبدە ئەزمونیان لێوەربگریت، لەم ڕۆژانە ئاستی وزەکان هاوسەنگە و گۆڕانێکی تایبەت نابیندرێت و تەنها ئەبێ بەردەوام بیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە بیری جیابوونەوە مێشکتی پڕ کردووە، بەڵام  ئەگەر کەسێک بۆتە هۆکاری ئەم ساردبوونەوەیەت، باشترە لە بڕیارداندا پەلە نەکەیت و هەموو لایەنەکانی لێکبدەوە با دواتر پەشیمان نەبیتەوە. لەلایەنی تەندروستییەوە لە ئێستا باشیت بەڵام ئەگەر هاوسەنگی وزە بەرەو باری نەرێنی بگۆڕێت، بەر لە هەر شوێنێک کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەرونیت دادەنێت، کەوابو باشترە هەر ئێستا شتە دڵخۆشکەرەکانی ژیانت بدۆزییەوە و وزەی ئەرێنییان لێوەربگریت.

 
شێر
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا لەلایەنی پیشەییەوە بیر لە پلاندانان دەکەیتەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، باشترە بزانیت کە هاوسەنگی وزە لە ئاستێکی نزمدایە و پێویستە باری دەروونی خۆت بەهێز بکەیت و هۆکارەکانی دڵخۆشیت بە ژیان بهێنیتەوە بیر خۆت و بەم شێوەیە ئاستی وزەی ئەرێنی زیاتر بکەیت و ئینجا دووبارە هەوڵ بدەیتەوە بۆ مەبەستەکەت، ئەگەر بتوانیت ئەم کارە بکەیت بە ئەگەری زۆروە سەرکەوتو دەبیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵ مەدە خۆشەویستەکەت تاقی بکەیتەوە، ئەم کارە پەشیمانی بەدواوە دەبێت، ئامۆژگاری بۆرجەت ئەوەیە کە پێشترێتی بدەیت بە تەندروسیت و خۆت لە هەر جۆرە خوویەکی زیانبەخش دووربخەرەوە.


فەریک
ئەگەر بڕیارت داوە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت و ئامادەیت هەوڵی زۆر بدەیت، ئەوە بزانە کە نیشانەکان باس لە چەند بەربەستێک دەکەن، تەنها لە حاڵەتێکدا لێیان تێپەڕ دەبیت کە متمانەبەخۆییت نەکەوێتە ژێر کاریگەری وزەی نەرێنی ئەو کەسانە کەوا بڕوایان بە کارەکەت نییە، بۆ ئەم مەبەستە ئەبێ بخوێنیتەوە و زانیاری خۆت زیاد بکەیت و هەنگاوەکانت لە ڕووی بیرکردنەوە بێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەست دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا جیاوازی فکریتان هەیە، وریابە کە هەندێک جار بە هۆی هاتنی کەسێکی سێهەمەوە ئەم جیاوازییە لاوەکییانە خۆیان پیشان ئەدەن و لە ڕاستیدا ئەبن بە بەهانە بۆ جیابوونەوە، بزانە کە لە، ڕۆژانەدا وزەی نەرێنی لە دەروونی تۆدا بەرزە و ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ هیچ بڕیارێکی گرنگ.


تەرازو
لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر خۆشەویستەکەشت لەدایکبووی بورجی تەرازوە،  هێزی وزەی ئەرێنی لە دەروونی ئێوەدا باڵادەستە، بۆیە کاتێکی گونجاوە بۆ پێکەوە بوون و بۆ تۆمارکردن کۆمەڵێک بیرەوەری خۆش و یادگار، متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەبێ و ڕۆژە خۆشەکان بە هەستی نابەجێ ناخۆش مەکە، لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێشچون دەبیندرێت بەڵام مەرجەکەی هەوڵی ژیرانە و کاری بە پلانە، لەلایەنی ئابورییەوە ئەگەر ئێستا پارەیەک بکەیت بە خێر، دوو هێندە وزەی ئەرێنی وەردەگریت و دەتوانیت سوودی لێوەربگریت، لەلایەنی تەندروستییەوە هەوڵبدە بەیانان وەرزش بکەیت، ئەم ڕۆژانەش خواردنی خوێ کەم بکەرەوە.


دوپشک 
ئەگەر کەسێکی کە چاوەڕێی وڵامی سۆزدارانەی کەسێک دەکەیت، ئەبێ بزانیت کە لەوانەیە هەدنێک ئەم وڵامە دوابکەوێت و ئەوەی چاوەڕێی دەکەیت نەیێتە دی مەگەر ئەوەیکە وزەی ئەرێنی پێویست راکێشیت بۆ خۆت  و ئینجا بەو هێزە زۆرەوە داواکەت دووبارە بکەیتەوە،  یەکێک لە ئاسانترین رێگەکانی وەرگرتنی وزەی زۆر یۆگییە، دووەم ڕێگە بەدەستهێنانی سەرکەوتنە بچوکەکانە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەست بە بێهیوایی دەکەیت بزانە کە ئێستا کاتی هەڵستانەوەیە بۆ تۆ، ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی شارەزا بکە و هەوڵەکانت ئاراستە بکە و بڕۆ بەرەو سەرکەوتن.


کەوان
بۆشاییەک لەنێوان دەرون وجەستەی تۆدا دروست بووە، وزەی ئەرێنی باڵادەستە بەڵام وزەی نەرێنی خەریکە لە ژێرەوە فشاری بۆ دەهێنێت، بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن دەبێ سەرچاوەکانی وزەی نەرێنی کوێر بکەیتەوە، ئەگەر نا ئەم باڵادەستییە تێکدەچێت، کەوابوو هەوڵبدە خۆت لە یاد و بیرەوەری خراپ و هەروەها لە هەرجۆرە بۆنەیەکی خەماویی دوربخەیتەوە، هیوات بە داهاتوو هەبێت و چێژ لە خۆشییە بچوکەکانی ژیان وەربگرە، هەرچەندە لەم کارەدا سەرکەوتوو بیت، بە هەمان رادەش لە حەز و ئاواتەکانت نزیک دەبیتەوە، لەلایەنی تەندروستییەوە هەوڵبدە کاتی نوستن و هەستانت ڕێکبخەیتەوە.


گیسک
بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ ڕۆژێکە پڕ لە وزەی لەباری جەستەییەوە، ئەمڕۆ توانای ئەوەت هەیە زۆربەی ئەو کارە قورسانە ئەنجام بدەیت وا پێشتر بۆت سەخت بوو، بەڵام بزانە کە وزەکان بەردەوام لە گۆڕاندان و ئەگەر هەڵسوکەوتت گونجاو نەبێت، بۆ نمونە بیر لە شتی نەرێنی بکەیتەوە ئەم پێشبینییە دەگۆڕێت و پێچەوانە دەبێتەوە، لەم ڕۆژانەدا هەوڵبدە بەپێی پێشترێتی کارەکانت ئەنجام بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ ڕۆژێکی ئاسایی دەبێت، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە دەربارەی کەسێکی ناسیاو لە شتێک ئاگادار دەبیتەوە کە بە هیچ شێوەیەک تەسەورت نەدەکرد، لە باری ئاورییەوە ئەم ڕۆژانە ڕۆژی متمانە کردن نییە.


سەتڵ
ئەگەر لە شێوە و ستایلی ژیانت ڕازی نیت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئاڵوگۆڕ، بەڵام ئەگەر بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامی بدەیت پەشیمان دەبیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە تەنها بیر لە خۆ ماندووکردنی زیاتر مەکەوە، بەڵکو هەوڵبدە ڕێگەی باشتر بدۆزیتەوە، لەلایەنی ئابورییەوە سەرسام مەبە بە پارەی خەڵک، ئێستا وزەیەکی باشت هەیە بۆ ڕاکێشانی پارە، بیر بکەوە، ڕواێژ بکە و هەوڵبدە و بزانە کە سەرکەوتوو دەبیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر قەرارە خۆشەویستەکەت ببینیت ئەبێ جوانترین جلەکانت بکەیتە بەرت، ئاستی وزەی خۆشەویستی خەریکە دادەبەزێت و لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت پێشی پێبگریت.


نەهەنگ
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا هەست دەکەی وزەی پێویستت بۆ چالاکی ڕۆژانە نییە، هی ئەوەیە کە وزەی گەرما بەسەر جەستەتدا زاڵ بووە و هاوسەنگی تێکچووە، بزانە کە ئەم هاوسەنگییە بە سپیلت و سەهۆڵ ناگەڕێتەوە، تۆ لە ئێستادا و بەپێی نیشانەکان پێویستە پێداچوونەوە بکەیت بە بەرنامەی خواردنت، کەم بخۆیت و شتی فێنک بخۆیت، بۆ نموونە هەوڵبدە زیاتر میوە بخویت، پاش ئەمە بە ئەگەری زۆرەوە دووبارە چالاکیت بۆ دەگەڕێتەوە دەتوانی بەردەوام بیت لە رێگەی بەدەستهێنانی سەرکەوتن، لەلایەنی سۆزدارییەوە، ئەگەر بەم زووانە کەسێکت ناسیوە و زۆر لەگەڵی تێکەڵ بوویت، بزانە ئێستاش درەنگ نییە کە دووبارە بە سنوورەکانتدا بچیتەوە، ئیتر پاش ئەم ماوەیە ئەگەری ئەوە هەیە درەنگ بێت.




خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved