15/6/2021 01:12 PM

چەند وەرزشی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە

پسپۆڕان بەردەوام ئەو کەسانەی وا فشاری خوێنیان بەرزە هان دەدەن بۆ وەرزش کردنی بەردەوام. ئەگەر ئێوەش لەو کەسانەن کە ئەم کێشەیەتان هەیە ئەم بابەتە بخوێننەوە چونکە باس لەو وەرزشانە دەکەین کە بۆ ئێوە پێویست و بەسوودن.

سێ جار پیاسەی خێرا یان مامناوەند لە رۆژدا: وەرزش کردن بە نەرمکردنەوەی دەمارەکان فشاری خوێن کەم دەکاتەوە. کەوابوو جووڵەی بەردەوام و رێکوپێک لە لە پیاسەکردندا دەستەبەر دەبێت، ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.
پاسکیل سواری: بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن دەتوانن نیو کاتژمێر پاسکیل سواری بکەن لە ماوەی رۆژدا و ئەم راهێنانەش هاوشێوەی پیاسەکردن واباشە لە سێ بەشدا ئەنجام بدرێت.
شاخەوانی: هێزی ماسولکەیی پێویست بۆ سەرکەوتن لە لێژایی شاخەکان، یارمەتیتان دەدات بۆ ئەوەی لەش و لاریکی جوانتان هەبێت. چالاکیی جەستەیی بۆ نموونە شاخەوانی مەترسیی فشاری خوێنی بەرز 10٪ کەم دەکاتەوە.
مەلە کردن: بەپێی توێژینەوەیەک مەلە کردن بۆ کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن لە کەسانی تەمەن 60 ساڵ بۆ سەرەوە زۆر بەسوودە. لە ماوەی 12 هەفتەدا، بەشداربووان لە مەلە کردندا هێدی هێدی و هەر جارێک ٤٥ خولەک مەلەیان دەکرد و لە کۆتاییدا، مەلەوانەکان نزیکەی 9٪ لە فشاری خوێنیان دابەزیبوو.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved