15/6/2021 01:13 PM

سوودەکانی ئاوی بەڵاڵوک

ئاومیوەکان هەمیشە بەشێک بوون لە رجێمە خۆراکییە تەندروستەکان و لەم رێگەیەوە ڤیتامین و مادە کانگەییە پێویستەکان بۆ جەستە دابین دەبێت. هەندێک کەس حەزیان لەوەیە لەجیاتی خواردنی خودی میوەکە ئاوەکەی بخۆن چونکە بەم شێوەیە تامی راستەقینەی میوەکە دەچێژن. لەدرێژەدا با لە سوودە تەندروستییەکانی ئاوی بەڵاڵوک دەکەین.

بێ‌خەوی چارەسەر دەکات: بەڵاڵوک پڕاوپڕە لە مێلاتۆنین کە بۆ چارەسەری بێ‌خەوی زۆر بەسوودە و هەروەها تەندروستیی جومگەکان دەپارێزێت. کەوابوو ئەو کەسانەی سیستمی خەوەکەیان ئاڵۆزە واباشە بەڵاڵوک بخۆن.
بەرگیری لە نەخۆشیی ئەلزایمێر دەکات: بەڵاڵوک دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ئەمەش هۆکارە بۆ بەرگیری کردن لە ئەلزایمێر. ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان بە پوچەڵکردنەوەی کاریگەریی رادیکاڵ ئازادەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەش کەم دەکاتەوە.
بەرگیریی لە جەڵتە دەگات: بەڵاڵوک بەرگیریی لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان دەکات و ئەمەش بە هحی بوونی "ئانتۆ سیانین" لە پێکهاتەی ئەم میوەیەدایە. ئەم مادەیە هۆکارە بۆ رێکخستنی شەکر و کۆلستڕۆڵی خوێن.
کێشی جەستە کەم دەکاتەوە: بەڵاڵوک ئاوێکی زۆی تێدایە و ئاستی کالۆرییەکەی کەمە و ریشاڵێکی زۆریشی هەیە و ناهێڵێت بەخێرایی برسیتان بێت. هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی B، ریبۆفلاوین و ڤیتامین B6 کە دەتوانن ئاسانکاری بۆ میتابۆلیزمی جەستە بکەن.
بەرگیری لە هەڵوەرینی قژ دەکات: کەم‌خوێنی باوترین هۆکاری هەڵوەرینی قژە و نیشانەی ئەوەیە کە سیستمی خۆراکیی ئێوە ئاسنی کەمە. دەوڵەمەندبوونی بەڵاڵوک بە ئاسن دەتوانێ کەم‌خوێنی قەرەبوو بکاتەوە و بەم جۆرە بەرگیری لە هەڵوەرینی قژ بکات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved