15/6/2021 10:34 PM

دڵنیایی ده‌درێت له‌و ئارده‌ی دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ئارده‌ی دابه‌شده‌كرێت ره‌تده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و ئارده‌ تاقیده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر ھاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت.

دوای ده‌نگۆیه‌كی زۆری ھاووڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ خراپی ئه‌و ئارده‌ی دابه‌شده‌كرێت، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی  ئه‌و گه‌نمه‌یان تاقیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌نمی سایلۆی ھه‌ولێره‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانيیه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی به‌رچاوروونی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئاردی خواردن ده‌كرێت.

دوای تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێریه‌وه‌ ئارده‌كه‌ به‌ په‌سه‌ند راگه‌یه‌نرا.

خاك - ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved