16/6/2021 10:56 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 16.06.2021

کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەوڵەکات دەسکەوتی پێویستیان نەبوو بێهیوا مەبە، بەپێی نیشانەکان هاوسەنگی وزە تەواوە و ئەگەر متمانەت بە خۆت هەبێت و تەنها کەمێک سەرنجت بۆ کارەکانت زیاد بکەیت، هەموو کارەکان بەو شێوەیە دەڕۆنە پێشەوە وا خۆت پلانت بۆی دیاری کردبون، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر ئەمڕۆ کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببەیت، رۆژێکی باش دەبێت، دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆتی پێ بسەلمێنیت و نیشانی بدەیت کە ئەو دەتوانێت گرنگترین کەسایەتی بێت لە ژیانی داهاتووتدا، هەروەها ئەمڕۆ ئەو ئەگەر زۆرە کە هەواڵێک ببیستیت، دەربارەی خۆت یان کەسێکی نزیکت.


گا
ئەگەر لە شوێنی کارکردنت پەیوەندییەكی باشت لەگەڵ هاوپیشەكانت هەیە، لەم ڕۆژانەدا بە تەواویی هەست بە ئارامی دەكەیت، بزانە کە ئەم دۆخە و ئەم ئارامییە بۆ سەرکەوتن زۆر پێویستە، لەم ڕۆژانەدا لە ژیانی تایبەتیدا متمانە مەکە بە هەموو کەسێک چونکە هاوسەنگی وزەی تێکچووە و دوژمنەکانت ئاسانتر دەتوانن زیانت پێبگەیێنن، لەلایەنی سۆزدارییەوە، لەم ڕۆژانەدا بە چکۆلەترین شت دەڕەنجێیت، بزانە ئەمە پەیوەندی بە دۆخی وزەوە هەیە، لە ڕێگەی سەیری شتی جوان و بۆنی خۆش و خواردنی خۆش و ...دەتوانی وزەی ئەرێنی وەربگریت و مەترسی لەسەر خۆت کەم بکەیەتەوە.


دوانە 
بەپێی نیشانەکان لە ئێستادا هاوسەنگییەکی باش هەیە لەنێوان زەرەکاندا و کاتێکی گونجاوە بۆ بڕیاردان بەڵام گومان مەکە لەوەی کە هەموو بڕیارێک پێویستی بە دوو جار بیرلێکردنەوەیە، هەروەها لەم ڕۆژانە هەم لەلایەنی دەرونی و هەم لەلایەنی جەستەییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت، ئەگەر پێچەوانەیە ئەوەیە بزانە کە کەسێک خەریکە وزەی نەرێنیت بۆ دەنێرێت و بە خراپ باست دەکات، کتێب بخوێنەوە و کاتێکی زیاتر لەگەك خێزانەکەت بەسەر بەرە، لەلایەنی سۆزدارییەوە تۆ باشیت بەڵام خۆشەوسیتەکەت لەگەڵ کێشە یان بەربەستێک بەرەوڕوو بۆتەوە کە جێگەی نیگەرانی نییە و لە کۆتایی رۆژەکەتدا هەموو شتێک باش دەبێت.


قرژاڵ 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەم بارودۆخەی ئێستات خۆشترین کاتە بۆ تۆ و هاوسەنگییەکی باش دەبیندرێت، بەو پێیە نابێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم کارەکانتدا هەبێت، هەوڵبدە گەشبینی خۆت بۆ داهاتو زیاد بکەیت، متمانەت بە خۆت و تواناکانت هەبێ، ئەگەر هەنگاوی ژیرانەت هاوڕابێت لەگەڵ کۆکردنەوەی وزەی ئەرێنی، زۆر بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان خێزانەکەت گەشتێک ڕێکبخەیت، ئەنجامی ئەو کارە لە ئێستادا سودی دوو هێندە دەبێت، لەلایەنی تەندروستییەوە هەستی خۆش وا ئەکات زیاتر بخۆیت و بزانە کە ئەم کارە زیانی هەیە بۆ تۆ.

 
شێر
لەو ڕۆژانەدا ئەگەری ئەوە هەیە کە لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوڕووی هەندێک بەربەست ببیتەوە، بەڵام وزەی دەرونی و جەستەیی تۆ لە ئاستێکدایە کە دەتوانی بە ئاسانی چارەسەریان بکەیت،  لەم ڕۆژانەدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت ئاسایین بەڵام بەگشتی ئەگەر کەسێکی نەدوێن و تەنهایت، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ دەستپێکی پەیوەندی نوێ، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەری مەترسییەکی شارەوە هەیە لەسەر پەیوەندییەکەتان، واتە مەترسییەک کە خۆت هەستی پێ ناکەیت، بەڵام جێگای خۆشحاڵییە کە کاریگەری ئەم مەترسییە کۆرتماوەیە و زیاتر لە دوو ڕۆژ نامێنێتەوە، کۆنتڕۆڵی ئارامی دەرونی لە ڕۆژانەدا زۆر یارمەتیدەر دەبێت.


فەریک
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا توشی گرفتێک بویت و حەزناکەیت کەسانی دیکە لێی ئاگادار بن، باشترە بزانیت کە لە ئێستادا ئاستی وزەی ئەرێنی تۆ دابەزیەوە و دەرونت بە نیگەرانی پڕ بۆتەوە، کەوابو ئەبێ پێش هەر بڕیارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە، باری دەرونیت ئارام بکەیتەوە و وزەی ئەرێنی بگەڕێنیتەوە بۆ خۆت، دەنا ناتوانیت بڕیاری دروست بدەیت و ئەگەری پەشیمانی زیاد دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە  ئەگەر ئەم ڕۆژانە بەردەوام لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەسەر شتی گەورە و بچوک دەمەقاڵەتانە و بە دۆخێکی ئارامدا تێپەڕ نابن، ئەبێ بزانیت کە پێویستتان بە وزەی ئەرێنی هەیە  بۆ هاوسەنگکردنەوەی ئاستی وزەکان.


تەرازو
بەپێی نیشانەکان لەم ڕۆژانەدا باری جەستەیی تۆ پێویستی بە پاراستنی زیاتر دەبێت، بە هیچ شێوەیەک خۆت زۆر ماندو مەکە و لە ئاست کێشە جەستەییەکان کەمتەرخەم مەبە، پێشبینی دەکرێت بە ئاسانی ئەم ڕۆژانە تێپەڕ بکەیت بەو مەرجەی بەئاگاییەوە هەنگاو بنێیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر لەئاست پێشترێتییەکانت توشی گومان بویت، راوێژی کەسێکی شارەزا وەربرگرە، ئامۆژگاری بورجەکەت لەو ڕۆژانەدا ئەوەیە کە بڕیاری بازرگانی و پیشەییە دوابخەیت، لەلایەنی سۆزداراییەوە سنوری خۆشەویستی دەرونی و جەستەیی بناسە، ئەگەر گومانت هەیە لە دروستی هەڵسوکەوتت، ئێستا کاتێکی باشە بۆ بەخۆداچوونەوە، پێشترێتی بدە بە خۆت.


دوپشک 
ڕەنگە لە ڕۆژانەدا بەرەوڕوی کێشەی مادی ببیتەوە، بۆیە پێویستە چاوت بە سەر سەرمایەکەتەوە بێت، بزانە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ سەرمایەگوزاری، ئەگەر متمانەت بە خۆت و تواناکانت هەبێ بە ئاسانی ئەم دۆخە تێدەپەڕێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە وزەیەیکی باش لەو ڕۆژانەی بورجەکەی تۆدا دەبیندرێت، بە بیرکردنەوەی ئەرێنی دەتوانی ئەم وزەی ڕابکێشی بۆ لای خۆت و دوو هێندە سوودی لێوەربگریت، بزانە کە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستی، یان بۆ کات بەسەربردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەیت.


کەوان
ئەگەر وا بیردەکەیەتەوە کە هەر ئێستا خەریکی لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەکەیت و هەوڵەکانت بێ ئەنجام ماونەتەوە، ئەبێ بزانیت کە لێکدانەوەکەت دروست بووە بەڵام ئەم دۆخە خەریکە تێپەڕ دەبێت و هاوسەنگی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ نێوان وزەکان، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەری ئەوە زۆر کە پێشنیارێکی باشت پێ بکرێت یان کەسێکی گرنگ ببینیت، هەوڵبدە بەتەواویی سود لەو دەرفەتانە وەربگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە مەهێڵە خۆشەویستەکەت زوێر بێت، بە قسەی خۆش بیلاوێنەوە و هەوڵبدە پیشانی بدەیت کە ئەو لە قووڵترین توێژی دەروونی تۆدا تاکە کەسی ڕێگە پێدراوە، ئەم کارە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر داهاتووتان دەبێت.


گیسک
ئەگەرچی تۆ ڕێگایەکی قورست لەبەردەمدایە، بەڵام لە ڕێگەی وەرگرتنی ڕاوێژکردن بە کەسانی شارەزا و هەروەها هەوڵدانی زۆرەوە، دەتوانی بە ئامادەییەکی زیاترەوە هەنگاوی بۆ بنێیت، بزانە کە هەندێک کەس تەنانەت هەوڵ دەدن بتوەستێنن لە پلانەکانی خۆت، بەڵام ئەگەر پلانەکانت لەسەر بنەمای بیرلێکردنەوە داڕژتووە نابێت دەستبەرداریان ببیت، لە ئەمڕۆدا ئاستی وزەی ئەڕێنی لەناو ژینگەی تایبەتی تۆدا تا ڕادەیەک بەرزە و هەر بەو هۆکارەش ئەمرۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنیت بەو ناکۆکییانە  وا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی خۆت هەتبووە.


سەتڵ
لەم ڕۆژانەدا وزەی کار لە ئاستێکی بەرزدا دەوستێت و ئەمەش بەواتای ئەوەیە کە ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆر دەخرێتە سەرشانت، متمانەت بە تواناکانت هەبێ و بزانە ئەگەر سەرکەوتووانە ئەم دۆخە تێپەڕێنیت، متمانە بەخۆییت بەرز دەبێتەوە ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ژیانت، لەو ڕۆژانەدا ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە لە خۆشەویستەکەت دوور نەکەویتەوە و نەهێڵیت  قورسایی کار کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی سۆزداریت دابنێت، ڕەنگە لەم ڕۆژانەدا ڕووداوێکی چاوەرواننەکروا رووبدات، هەوڵبدە توشی شلەژان نبیت، ئەگەر پێویست بوو یارمەتی لە هاوڕێ نزیکەکەت وەربگرە.

نەهەنگ
لەم ڕۆژانەدا ئاستی وزەی کار بە ڕادەیەک بەرزبۆتەوە کە هەست دەکەیت توانایەکی سەرسورهێنەرت هەیە لە ئەنجامی کارەکاندا و هەروەها لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەلایەنی پیشەییەوە ڕوبەڕوت دەبنەوە، بزانە کە ئەم ڕۆژانە گونجاون بۆ ئەوەیکە باس  لە بیرۆکەکانی خۆت بکەیت و کەسانی چواردەورتی پێ سەرسام بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە تۆ بۆت نییە بە زۆر خۆشەویستەکەت بهێڵیتەوە، ئەمە پەیوەندییەکی دوولایەنەیە و ئەبێ ڕێگە بدەی تا بە خواستی خۆی تۆ هەڵبژێرێت، ڕێگەی دیکە  زۆرە بۆ ئەوەی شاویی خۆت بسەلمێنی بەڵام زۆر تەنها زیاتر دوورت دەخاتەوە.



خاک_ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved