16/6/2021 11:45 AM

سەیرکردنی دەریا چی لە ئێمەدا دەگۆڕێت؟

یەکێک لەو کاریگەریانەی کە زانایان دۆزیویانەتەوە، ئەوەیە کە دەریا و دەنگەکەی بەشێک لە مێشک چالاک دەکات کە پێی دەگوترێت «کۆرتێکسی پێشەوە». ئەم بەشە شوێنێکە کە بەرپرسی هەستەکان و دژکردەوەکانی مرۆڤە. کۆرتێکسی پێشەوە بە لێکدانەوەی دەنگی دەریا دەتوانێ لە دۆخە نەرێنییەکاندا باشتر کار بکات.
شەپۆلەکانی دەریا هەروەها رۆڵێکی گرنگ لە تەندروستی و شادبوونی ئێمەدا دەگێڕن و بەپێی توێژینەوەکان کاتێک لە کەناری دریاین، جەستەمان ئەو یۆنە نیگەتیڤانەی کە لە شەپۆلەکانی دەریا پێکهاتوون بەرەو خۆی رادەکیشێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە ئۆکسیجنێکی زیاتری هەبێت و بەم جۆرە ئاستی سێرۆتۆنین بەرز بکاتەوە؛ واتە ئەو هۆرمۆنەی دڵەڕاوکێ کنتڕۆڵ دەکات.
پسپۆڕان لەسەر ئەو بڕوایەن یەکێک لە هۆکارەکانی ئارامیی تەنیشت دەریا ئەوەیە کاتێک کەسەکە لە کەنار دەریا پیاسە دەکات هەست بە ئەمنیەتێکی زۆر دەکات چون دڵنیایە لەو دەوروپشتە هیچ ئاژەڵێکی دڕندە بوونی نییە. ئاستی دەریاش زۆر رێکە و ئاسۆی روانینێکی قووڵ بە ئێمە دەبەخشێت و ئەم هۆکارەش هەست بە ئەمنیەت و خۆڕاگری لە ئێمەدا بەرز دەکاتەوە.
حەمامی خۆر (خۆ هەڵخستن لە ژێر خۆردا) لە کەنار دەریاش جگەی لەوەی ڤیتامین D بۆ جەستە کۆ دەکاتەوە، لەسەر سسیتمی ئەندرۆفینیش کاریگەری هەیە واتە ئەو هۆرمۆنەی هەستی شادی و خۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێت. هەڵبەت ئەگەر سەردانی تەنیشت دەریاتان کرد نابێ کرێمی دژەخۆر لەیاد بکەن بۆ ئەوەی تیشکی خۆر نەتانسووتێنێت

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved