16/6/2021 11:50 AM

ئەم خاڵە لەسەر رەگەزی مناڵ کاریگەری دەبێت

ئەگەری دووگیان بوون یەک رۆژ لەدوای سووڕی مانگانە کە مناڵدان ئامادە دەبێت بۆ زاوزێ 31٪ و لە ماوەی بەرهەمهاتنی هێلکۆکەدا 33٪ـە. بەلام توێژەران تێگەیشتوون خاڵێکی دیکەش لەوانەیە لەسەر دووگیانی کاریگەری هەبێت. لەدرێژەدا تێدەگەین کە زەختە جەستەیی و دەروونییەکان کە دایک لە ماوەی دوگیانیدا تەحەمولی دەکات چ کاریگەرییەکی لەسەر رەگەزی کۆرپەلە دەبێت.
بەشێوەی سروشتی بەنیسبەت هەر 100 کچ 105 کوڕ لەدایک دەبن، بەڵام توێژەران لە توێژینەوەکانی خۆیاندا بەو دەرئەنجامە گەیشتن کە تەنها یەک لە سێی ئەو ژنانەی لە ماوەی دووگیانیدا زەختی جەستەییان لەسەر بوو بۆ نموونە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکان، ئاڵوگۆڕی کێشی جەستە و ورووژان و شتی لەم چەشنە، مناڵی کوڕیان دەبێ. ئەوان کاریگەریی ئەم هۆکارە لەسەر رەگەزی مناڵ بە بابەتێکی 100٪ نازانن بەڵام دەڵێن ئەم خاڵە یەکێک لەو شتانەیە کە لە کاتی دوگیانیدا دەکرێ لەبەر چاوی بگرین.
تۆوی کوڕ بەنیسبەت تۆوی کچ ئاسانتر زیانی بەردەکەوێت ئەگەری زیندوومانەوەی کۆرپەلەی کوڕ کەمترە. توێژەران بۆیان دەرکەوت کاتێک دایک تەندروستییەکی باشی هەیە لە 56٪ـی حاڵەتەکاندا مناڵی کوڕی بووە. ئەم رادەیە کاتێک دایک لە ژێر زەختی دەروونی و جەستەییدایە، 40 بۆ 31٪ دادەبەزێت.
ئەم توێژەرانە پاش چەندین توێژینەوە بەو ئاکامە گەیشتن کە هەرچی دایک پشتیوانیی کۆمەڵایەتی زیاتر لێ بکرێت، ئەگەری ئەوەی کە مناڵەکەی کوڕ بێت زیاترە. ئەم پشتیوانییە کۆمەڵایەتیانە بریتین لە:
*بوونی کەسانێک کە بکرێ قسەیان لەگەڵ بکەی
*بوونی کەسانێک لە بکرێ کاتیان لەگەڵ تێپەڕ بکەیت
*بوونی کەسانێک کە بکرێ حیسابیان بۆ بکەیت

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved