له هاویندا به‌رده‌وام روبه‌ڕووی تیشكی خۆر ده‌بینه‌وه، ده‌زانین كه تیشكی خۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ، با بزانین چۆن پێستمان له تیشكی خۆر بپارێین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی پێست له‌ژێر تیشكی خۆردا به‌بێ په‌ڵه‌و به جوانی بمێنێته‌وه، ته‌نها جوانی پێست گرنگ نییه به‌ڵكو ته‌ندروستی پێست گرنگتره، خزمه‌تكردنی پێست به شێوه‌یه‌كی گونجاو زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێستت وشكنه‌بێته به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه. سه‌ره‌تا پێشئه‌وه‌ی پێستت روبه‌ڕووی تیشكی خۆر ببێته‌وه، پێویسته خۆت به لفكه‌و ده‌رمانی زبر واتا شامپۆی زبر بشۆیت، به‌مشێوه‌یه هه‌موو پێستی مردووی سه‌ر پێستت لاده‌به‌ی، ئه‌گه‌ر پێستت خاوێن بێت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سوود له تیشكی خۆر وه‌رده‌گریت، له‌هه‌مانكاتدا رێگایه‌كی پێویسته بۆ پاراستنی پێست چونكه به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی پێست به شامپۆی زبر له‌گه‌ڵ لابردنی پێستی مردوو پێستت نوێده‌بێته‌وه. بۆ پاراستنی پێستی ده‌موچاوت، پێویسته ته‌نها هه‌فته‌ی یه‌ك جار پێستت به شامپۆی زبر پاكبكه‌یته‌وه، له كاتێكدا تیشكی خۆر كاریگه‌ری دیار بێت به‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت و پێستت سوتابێت، شامپۆی زبر به‌كارمه‌هێنه چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا باری ته‌ندروستی پێستی ده‌موچاوت خراپتر ده‌بێت. هه‌موو ده‌زانین كه له رێگای به‌كارهێنانی كرێم دژی تیشكی خۆر ده‌توانیت پێستت بپارێزیت، جگه له كرێم رێگایه‌كی تریش هه‌یه بۆ پاراستنی پێستت، تا پێستت دووربێت له سوتان و وشكایی تیشكی خۆر ده‌توانیت سوود له ڤیتامینی ناو خواردن وه‌ربگریت، پێش ئه‌وه‌ی بچیته ژێر تیشكی خۆر پێویسته ته‌ندروستی خۆت بپارێزیت، هه‌وڵبده ئه‌وجۆره خواردنانه بخۆیت كه پێكهاتوون له ڤیتامینی ئه‌ی و سی و ئی، ئه‌م ڤیتامینانه ده‌تپارێزن له زیانه‌كانی تیشكی خۆر، هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێت له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست، كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه روبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. ئه‌مجۆره ڤیتامینانه له‌و خواردنانه‌دا هه‌ن كه ره‌نگیان زه‌ردو پرته‌قاڵی و سوره، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌وزه‌و میوانه‌ی ره‌نگیان له زه‌ردو پرته‌قاڵی و سورو سه‌وزی تۆخ پێكهاتوون. له‌و ڤیتامینانه‌ن كه مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی پێش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی تیشكی خۆر ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌وڵبده له وه‌رزی هاویندا زۆرترین خواردنی میوه‌و سه‌وزه بخۆیت، وه‌ك گوێزه‌رو سپێناخ و ته‌ماته‌و بیبه‌ر، زۆر گرنگه رۆنی زه‌یتی زه‌یتون بخه‌یته ناو زه‌ڵاته‌وه بۆ به‌هێزكردنی باری ته‌ندروستیت، میوه‌كانیش وه‌ك قۆخ و قه‌یسی و هه‌رمێ و شاتو زۆر سوودیان هه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure