17/6/2021 01:44 PM

زیانی 4 ملیار دۆلاریی کۆکاکۆلا پاش کردەوە سەرنجڕاکێشەکەی رۆناڵدۆ

رۆژی رابردوو ڤیدیۆیەک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بڵاو بووەە کە لەودا رۆناڵدۆ دوو بتڵ کۆکا کۆلا کە بۆ رێکلام لەسەر مێزەکەیان داناوە لادەبات و بە بەردەنگەکانی دەڵێ "ئاو بخۆنەوە". ئەم کارە بووە هۆی دابەزینی 4 ملیار دۆلاری پشکەکانی ئەم براندە ناودارە.
کاپتەنی تەمەن 36 ساڵی یهەڵبژاردەی پورتوگال کە بەردەوام لایف ستایلێکی تەندروست پەیڕە دەکات بە لادانی کۆکاکۆلاکان لەسەر مێزەکە بە هەمووانی نیشان دا کە روانگەی بەنیسبەت ئەو خواردنەوانەی "کاربۆنات"ـیان تێدایە چییە. لەدرێژەدا رۆناڵدۆ بوتڵێکی ئاو بە دەستەوە دەگرێت و بو زمانی پورتوگالی دەڵێ: "ئاو"! لەڕاستیدا ئەو بەم کارە خەڵک هان دەدا کە لەجیاتی خواردنەوەی کۆکا و شتی لەم چەشنە ئاو بخۆنەوە.
بە گوتەی کارناسان لەدوای ئەم رووداوە نرخی پشکەکانی کۆکۆکۆلا 1.6٪ دابەزی و نرخی هەر پشکێک لە 56.1ـەوە دابەزی بۆ 55.22 و بەم جۆرە ئەم کۆمپانیایە ٤ ملیار دۆلاری زیان بەرکەوت. کۆکاکۆلا یەکێک لە سپۆنسەرە فەرمییەکانی یۆرۆ 2021ـە و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وڵامی ئەم کردەوەیەی رۆناڵدۆی داوەتەوە.. لەم بەیاننامەیەدا دەڵێ: هەر کەسێک دەتوانێ شوێن حەزە تاکەکەسییەکانی خۆی بکەوێت لە هەڵبژاردنی خواردنەوەکانیدا و ئەم بابەتە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە. یەکێک لە وتەبێژانی کێبەرکێکانی یۆرۆ 2021 لەم بارەیەوە گوتوویەتی: لەگەڵ هاتنی یاریزانان بۆ هۆڵی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی، ئاو و خواردنەوەی بێ شەکری کۆکۆلایان پێ دەدرێت.

 

سەرچاوە: theguardian

خاک _ پشکۆ _ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved