19/6/2021 02:09 PM

نیشانەکانی برینی گەدە

بەگشتی ئێشی برینی گەدە کاتژمێرێک لەدوای خواردن دەست پێدەکات و چەندین کاتژمێر درێژەی دەبێت و هەروەها ئەم ئازارە شەوانە زیاتر دەبێت و هەندێک جار کەسەکە لە خەو رادەپەڕێنێت. ئێشی برینی گەدە ئەو کاتانەی گەدە بەتاڵە زیاتر دەبێت هەر بۆیە دەبێ خۆتان لە برسێتی بپارێزن. برینی گەدە بۆ ماوەیەک لەناو دەچێت بەڵام پاش چەند هەفتە دوبارە سەرهەڵدەداتەوە و هەر بۆیە دەبێ بۆ چارەسەرکردنەکەی سەردانی پزیشک بکەن. باوترین نیشانەی برینی گەدە، کزانەوەی سنگە. ئێشی برینی گەدە بە هۆی بەرکەوتنی ئاسیدی گەدە لەگەڵ ئەوە شوێنەی کەوا بریندارە دێتە دی. ئەو کەسانەی گەدەیان بریندار دەبێت لەپاش نان خواردن قرپ دەدەن یان تووشی نزگەرە دەبن. رشانەوەش یەکێک دیکە لە نیشانەکانی ئەم ئازارەیە.

بەشێک لە گرنگترین نیشانەکانی برینی گەدە:
*ئێشێکی کەم لە گەدەدا
*کەمبوونەوەی کێشی جەستە
*لە ترسی ئێشی گەدە ناوێری نان بخۆیت
*رشانەوە
*غازاتی سک
*بەخێرایی هەست بە تێربوون کردن
*کزانەوەی دڵ (هەست بە کزانەوەی قەفەزی سنگ)
*ئێشێک کە لەوانەیە لە کاتی خواردن، خواردنەوە و یان بەکارهێنانی ئەنتی ئاسیدەکاندا زیاد بکات
*ماندوویەتی، هەناسەسواری و تێکچوونی رەنگی پێست
*هێنانەوە خوێن (رشانەوەیەک کە خوێنی لەگەڵدا بێت)

لە ئەگەری دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن. کێشەی تەندروستییەکانی پەیوەندیدار بە گەدە ئەگەر بەخێرایی چارەسەر نەکرێن، مەترسیی گەورەی وەکوو شێرپەنجەی گەدەی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved