19/6/2021 02:12 PM

قەیرانی کەمبوونی خۆراک لە کۆریای باکوور

کیم جونگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور، هۆشداری داوە کە خەڵکی وڵاتەکەی لە دابینکردنی خواردمەنیدا رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و لە راپۆرتەکانیشدا دەردەکەوێت کە نرخی مەوادی خۆراکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە. لەم هەفتانەی دواییدا، کارناسان هۆشداریان داوە سەرچاوەکانی دابینکردنی خۆراک لەم کۆریای باکوور دابەزیون و ئێستاش رێبەری ئەم وڵاتە پشتڕاستی کردووەتەوە کە دۆخی وڵاتەکەی «خەریکە خراپتر دەبێت». هەواڵدەریی ناوەندیی کۆریای باکوور رایگەیاندووە کیم جونگ ئوون لە دانیشتنێکی حزبی کرێکارانی کۆریا باکووردا سەبارەت بە کەمبوونی خۆراک لێدوانی داوە.
رۆژنامەیەکی کۆریای باشوور لە بەردەوام رووماڵی هەواڵەکانی کۆریای باکوور دەکات گوتوویەتی نزخی کیلۆیەک مۆز لە پیونگ یانگ گەیشتووتە نزیکەی 32 پاوند! مانگی رابردوو بوو کە رادیۆی ئاسیای ئازاد لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە داوا لە هەندێک لە جوتیارانی کۆریای باکوور کراوە هەموو رۆژێک 2 لیتر میز بۆ بەهێزکردنی زەوییەکانیان بەرهەم بێنن! دانپێدانان بە دۆخێکی لەم چەشنە لەلایەن رێبەری ئەم وڵاتەوە کردەوەیەکی زۆر دەگمەنە. ئەو بەردەوام جەختی لەوە کردووە کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمار نەکراوە بەڵام بابەتی کەمبوونی خۆراک لە وڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە. هەرووەها کیم جونگ ئونی تەمەن 37 ساڵ لە یەک ساڵی رابردوودا بەشێکی زۆر لە کێشی جەستەی لە دەست داوە و ئەمەش گومانەکانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەوی زیاد کردووە.
دەگوترێ لەئێستادا کۆریای باکوور لەگەڵ کەمبوونی نزیکەی 1.35 ملیۆن تەن مەوادی خۆراکی رووبەڕووە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەم وڵاتە هەموو ساڵێک پێویستی بە 5.75 ملیۆن تەن خۆراکە بۆ ئەوەی خەڵکەکەی تووشی برسێتی نەبن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved