له‌مه‌ودوا ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراقی ده‌بێت، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقیش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ھاورده‌كراون به پێچه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی عیراقین. وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاندووه، له‌مه‌ودوا ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ھاورده ده‌كرێن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراق بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیه‌تی ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ركراوه‌و بڕیاره‌كه‌ش كاراكراوه، به‌ڵام به‌ھۆی پێدانی ده‌رفه‌ت به ھاورده‌كاران بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان له ڕووی یاسایی و داراییه‌وه بڕیاره‌كه دواخراوه. وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به مه‌به‌ستی فه‌راھه‌مكردنی ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی، له‌مه‌ودوا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ھاورده ده‌كرێن، ده‌بێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراق بن، چونكه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ھاورده‌كراون به‌پێچه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی عیراقین، له‌به‌رئه‌وه دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ڕێگه نادرێت جگه له تایبه‌تمه‌ندی عیراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاورده بكرێت. خاك - وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure