20/6/2021 12:15 AM

هۆکارەکانی ئاوساوی قاچ

د.داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە چه‌ند خاڵێكی گرنگی دیاریكردووه‌ كه‌ بریتین له‌:

*ئەگەر هەردوو قاچەکان بئاوسێت، لەوانەیە بەهۆی:
١- نەخۆشی سستی دڵ.
٢- لەکارکەوتنی گورچیلە.
٣- بەمۆمبوونی جگەر.
٤- بەفێرۆچوونی پڕۆتینی خوێن.
٥- نەخۆشی گەنم.
٦- سەوەفانی ئەژنۆ و ڕۆماتیزمەی ئێسقان.
٧- غودەی تەمەڵ.
٨- گیرانی بۆڕیە لیمفەکانی قاچ.
٩- هەندێ دەرمانیش ئەبێتە هۆی ئاوسانی هەردوو پێیەکان، وەکو حەبی زەختی (ئەملۆدیپین و حەبی ستیرۆید و حەبی ڤۆلتارین).

*ئاوساوی یەک قاچ لەوانەیە بەهۆی:
١- زەبری دەرەکی.
٢- گیرانی خوێنهێنەرە قووڵەکان.
٣- دەوالی و تەقینی کیسی ژێر ئەژنۆ.
٤- هەوکردنی پێست.
٥- دەردەشا (داء الملوک).
٦- نەجۆڵانی پەلەکان.
٧- جەڵتەی مێشک.

خاك - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved