20/6/2021 02:32 PM

چۆن بزانین هۆکاری سەرئێشە کۆرۆنا نییە؟

لەو رووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جیهانی گرتووەتەوە، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکدا سەریهەڵداوە و بەهۆی ئەم ترسەوە هەر چەشنە کێشەیەکی تەندروستی گرێ دەدەن بە کۆرۆناوە.
سەرئێشە یەکێک لە نیشانەکانی تووشبوون بە کۆڤد-19ـیە و رەنگە کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە دڵەڕاوکێ و سترێسی لێبکەوێتەوە. هەموومان کاتێک تووشی دڵەڕاوکێ دەبین، رووبەڕووی چەندین کێشەی وەکوو ئالەرژی (هەستەوەری) و میگرێن دەبینەوە و ئەم حاڵەتانە پەیوەندیان لەگەڵ یەک هەیە. هەڵبەت سەرئێشەکەی ئێوە لەوانەیە هۆکارێکی دیکەی جگە لە کۆرۆنای هەبێت.

گرنگترین نیشانەکانی سەرئێشەی کۆرۆنایی بریتین لە:
*رادەی ئێشەکەی مامناوەند بەرەو سەرەوەیە
*هەست بە زەختێکی زۆر دەکەن لە سەرتاندا
*ئەوپەڕی ئێشەکە لە دوو لای سەرتان (لاجانگتان)ـدا روو دەدات
*کاتێک سەرتان دادەنەوێنن ئێشەکە زیاتر دەبێ.

سەرئێشە یەکێک لە نیشانە باوەکانی کۆرۆنا نییە بەڵام بەم حاڵەوە نابێ چاوپۆشی لێبکەن. بە گوتەی توێژەران ئەگەر سەرئێشە چەند نیشانەی دیکە لەگەڵدا بێت بۆ نموونە ماندوویەتی، ئێشی ماسولکە و بێ‌تاقەت‌بوون، دەبێ سەردانی بنکە پزیشکییەکان بکەن بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر.
هەتا ئێستا کۆکەی وشک، هەناسەسواری و کەمبوونەوەی هەست کردن بە تام و بۆن، سێ نیشانەی باو و سەرەکیی نەخۆشیی کۆڤید-19ـەن.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved