20/6/2021 02:35 PM

رق و تووڕەیی ئەم ئەشکەوتەی لێکەوتووەتەوە

شەش ساڵ لەمەوبەر "ئاندرێس کانتۆ" لەگەڵ دایکی شەڕیان بوو. ئەو دەڵێ: «دایکم داوای لێکردم بەر لەوەی لەگەڵ هاوڕێکانم بچمە دەرەوە، جلەکانم بگۆڕم. بەڵام من قەبووڵم نەکرد و بە ناچاری لە ماڵەوە مامەوە.»
ئاندرێس کە لەو کاتەدا تەمەنی 14 ساڵ بوو لەجیاتی هەرا هەرا و داخستنی دەرگای ژوورەکەی، واتە کارێک کە زۆرینەی مێرمناڵان لە وەها دۆخێکدا ئەنجامی دەدەن، بڕیاری دا تووڕەیی و رقەکەی خۆی بەشێوەیەکی دیکە بەتاڵ بکات.


ئەم کوڕە ئیسپانیاییە کە ئێستا تەمەنی 20 ساڵە دەستی کردن بە هەڵکەندنی چاڵێک لە حەوشەی پشت ماڵەکەیان. ئەو دەڵێ: «من مێرمناڵێکی تووڕە بووم و حەزم لەوە بوو زەوی هەڵکۆڵم. کاتێک دەستم کرد بە هەڵکەندن، 3 ساڵ هەموو ئێوارەیەک سەردانی چاڵەکەم دەکرد بۆ ئەوەی درێژە بە هەڵکەندن بدەم.»
شەش ساڵ تێپەڕ بوو و بە هەڵکەندنە بەردەوامەکەی ئاندرێس ئەو چاڵە تۆزاوییە بووە بە ئەشکەوتی تەنهایی پیاوێکی گەنج. ئەم حەشارگە ژێرزەوینییە قادرمە، سیستمی WiFi، سیستمی گەرم‌کەرەوە و سیستمی خەوی یەک کەسی هەیە.


ئاندرێس دەڵێ سەرەتا تەنها حەزم دەکرد بزانم تا کەی و تا کوێ دەتوانم هەڵکەنم، بەڵام لە 2017ـدا هێدی هێدی تێگەیشتم کە دەتوانم ئەم چاڵە بکەم بە شوێنی ژیان. ئەو داوای لە باشتری هاوڕێکەی، ئاندریۆ، کرد بۆ ئەوەی یارمەتی بدات و ئەویش کەلوپەل و ئامرازی جۆراوجۆری خستە بەر دەستی ئاندرێس.
ئەگەرچی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاوڕێیانی ئاندرێس زۆر بەم کاتە موعجیب بوون بەڵام دایک و باوکی ئەم کوڕە گەنجە زۆریان حەز لەم کارەی کوڕەکەیان نییە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved