21/6/2021 02:03 PM

ئەگەر هەموو رۆژێک لەکاتێکی دیاریکراودا لە خەو هەستن چی روو ئەدات؟

بەپێی توێژینەوەکان بوونی رۆتینێکی بەردەوام بۆ شەوانە و بەیانیان، لایف ستایلێکی تەندروستمان پێدەبەخشێت. گۆیا بەڕێوەبەری زۆرینەی کۆمپانیا گەورەکان ئەم خاڵە بە باشی لەبەرچاو دەگرن. لەدرێژەدا دەمانهەوێ بزانین ئەگەر ئەم پلانە رۆتینە هەموو رۆژێک بەەڕێوە ببەین چی روو ئەدات؟ 

هۆشیاری زیاتر و دڵەڕاوکێی کەمتر: رادەی دڵەڕاوکێی ئێوە پەیوەندیی بە خووەکانی خەوتنەوە هەیە و ئەوە بابەتێکە لە توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە. ئەم توێژینەوانە دەریانخستووە ئەو کەسانەی بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن سەرکەوتووتر دەبن لە بەڕێوەبردنی کار و پیشەکەیاندا چون کەمتر رووبەڕووی دڵەڕاوکێ دەبنەوە.
کەمتر کارەکانتان دوادەخەن: کاتێک بەیانی زوو لە خەو هەستن جگە لەوەی جەستە ئامادەترە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی، کاتێکی زیاتریشتان لەبەر دەستە و هەر بۆیە ئەستەمە کار و ئەرکەکانتان دوابخەن.
ئەگەری ئەوەی بیری نەرێنی بێت بە مێشکتاندا کەمترە: توێژەران دەڵێن لەنێوان کەمبوونی خەو و بوونی بیری نەرێنیدا پەیوەندییەک هەیە. ئاڵۆزییەکانی خەویش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی دەروون هەیە چونکە ئەگەری ئەزموونکردنی خەمۆکی زیاد دەکات.
دۆخی سیستمی هەرس باشتر دەبێت: جەستەی ئێما کاتژمێرێکی بایۆلۆجیکی هەیە کە سووڕی خەو-بێداری کۆنتڕۆڵ دەکات. سیستمی هەرسیش کاتژمێرێکی هەیە کە هەر بەم جۆرە کار دەکات. ئەگەر خەو و بێداری و نان خواردنتان رۆتینێکی بەردەوام پەیڕە بکات، چالاکیی سیستمی هەرس رێکوپێکتر دەبێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved