21/6/2021 02:05 PM

چەند خووی رۆژانە کە فۆڕمی جەستە دەگۆڕن

کاتێک جەستە لە حاڵەتێکی دروستدا بێت، کەمتر ماندوو دەبن، دەروونتان ئارامترە وتەنانەت ئەگەر گیرۆدەی خەمۆکی بن، یارمەتیتان دەدات. بەڵام هەندێک لە خووە رۆژانەکان دەتوانن کاریگەریی نەرێنی لەسەر جێگربوونی جەستە لە حاڵەتێکی دروستدا دەبێت. لەدرێژەدا ئەم خووە بە رواڵەت بێ‌زیانانە دەخەینە روو.

دانانی مۆبایل لە نێوان گوێ و شان: هەندێک جار دەستتان بە کارێکەوە گیراوە و مۆبایلەکەشتان دەنگی لێ بەرز دەبێتەوە و ئێوەش ناچارن وڵامی بدەنەوە. زۆرینەی کەسەکان لە وەها دۆخێکدا مۆبایلەکە وڵام ئەدەنەوە و بۆ ئەوەی درێژە بە کارەکەی بدات ئەم کارە ئەنجام دەدات. ئەم خووە ئەگەر دووباە بێتەوە دواجار زەخت دەکەوێتەوە سەر پشت.
بەکارهێنانی لاپتۆپ: بەکارهێنانی لاپتۆپ ئەگەرچی دەرفەتی ئەنجامدانی کارەکانمان لە هەموو شوێنێک دابین دەکات بەڵام واباشە بە پارێزەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن. کاتێک لاپتۆپ بەکاردێنین ئاراستەی سەیرکردنی شاشەکە لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە و ئەمەش بە ئەندازەی بەردێکی ٢٧ کیلۆگرامی زەخت دەخاتە سەر ماسولکەکانی مل.
لەگەڵ قاوە شیر دەخۆنەوە: شیر و شیرەمەنییەکانی دیکە ئەگەرچی بەشێکن لە سیستمێکی خۆراکیی تەندروست بەڵام ئەم خۆراکانە جەستە دەورووژێنن. بەکارهێنانی کافەئین دەتوانێ دۆخێکی نەگەنجاوە بۆ پشت دروست بکات و تەنانەت ببێتە هۆی ئازاری پشتی درێژخایەن.
بەتانی قورس ئەدەن بە خۆتاندا: خەوتن بە بەتانییەکی نەرم و گەورە لەوانەیە هەستێکی خۆشتان پێ ببەخشێت بەڵام کاتێک شەو دادێت و ئەتانەوێ بخەون دەبێ لەگەڵ ئەم قورساییە رووبەڕوو ببنەوە. بۆ بەرگیری لە ئازارەکانی پشت بەشوێن بەتانیەکی سووکەوە بن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved