21/6/2021 10:38 PM

زیاتر لە 82 ملیۆن كەس له جیهاندا ئاوارەن

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە 82 ملیۆن كەس لە جیهاندا ئاوارەن.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە: تا كۆتایی ساڵی 2020 زیاتر لە 82 ملیۆن كەس لە جیهان ئاوارەن و توركیا بە گەورەترین وڵات دانراوە بۆ وەرگرتنی ئاوارەو پەنابەر.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، توركیا لە ساڵی 2020 دا میوانداری لە سێ ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەو پەنابەر كردووە.

هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە سوریا یەكەمین وڵاتە كە زۆرترین ئاوارەی هەیە، بە شێوەیەك كە شەش ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی سوری لە ماڵ و حاڵی خۆیان دابڕاون و ئاوارەن كە زۆربەیان لە توركیا گیرساونەتەوە.

ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات كە ئێران میوانداری لە 800 هەزار ئاوارە دەكات كە 780 هەزار كەس ئاوارەی ئەفغانین و 20 هەزار ئاوارەی عیراقی لە ئێران دەژین.

خاك -  ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved