21/6/2021 10:42 PM

رێنمایی گرنگ بۆ ئه‌وانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه‌

وه‌رزشكردن و جوڵه‌ گرنگی تایبه‌تی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌م له‌ نه‌خۆشییان دوورده‌خاته‌وه‌، هه‌م ئازارو نه‌خۆشی سووكتر ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی ئه‌نجامبدرێت. بۆیه‌ توشبووانی نه‌خۆشی فشاری خوێن پێویسته‌:

1- له‌ڕۆژێكدا لانی كه‌م ٣٠ خوله‌ك به‌شێوه‌ی خێرایی ناوه‌ندی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان وه‌رزش ئه‌نجامبده‌ن.

2- ئه‌م ٣٠ خوله‌كه‌ ده‌توانرێت پێش نانی به‌یانی ئه‌نجامبدرێت و دوانیوه‌ڕۆیان پاش كاتژمێر ٢.

3- خێرایی وه‌رزش و جوڵه‌ی توشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌ پێویسته‌ نه‌گاته‌ ئاستی هه‌ناسه‌بڕكێ.

4- ئه‌گه‌ر له‌كاتی وه‌رزشدا توشی هه‌ناسه‌بڕكێ و ئازاری قه‌فه‌زی سنگ و لێدانی دڵ زیاتربوو، پێویسته‌ له‌وه‌رزشكردن بوه‌ستن و سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.

5- ئه‌گه‌ر ده‌رمانی دابه‌زینی فشاری خوێنتان هه‌یه‌، پێویسته‌ ٢ تا ٣ كاتژمێر دوای به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان وه‌رزش ده‌ستپێبكه‌یت.

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved